شبكة لالش الاعلامية

ئەلمانیا و کوێت ڤى كوژمێ دراڤى بۆ ئاڤەدانکرنا مووسلێ ته‌رخان دكن 

ئەلمانیا و کوێت ڤى كوژمێ دراڤى بۆ ئاڤەدانکرنا مووسلێ ته‌رخان دكن 

هەولێر-KDP.info-

بڕیارە کۆنفڕانسێک لە بارەی ئاوەدانکردنەوەی شاری موسڵ لە وڵاتی کوێت بەڕێوە بچێت و ژمارەیەک وڵاتی کۆمەک بەخشیش پارە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شاری موسڵ تەرخان دەکەن.

(نەجیبە نەجیب)، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: “بڕیارە کۆنفڕانسێک لە بارەی ئاوادانکردنەوەی موسڵ لە وڵاتی کوێت بەڕێوەبچێت و وڵاتانی کۆمەک بەخش و شارەزایان بەشداری کۆنفرانسەکە دەبن”، ناوبراو ئاماژەی بە بوونی پڕۆژەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکە کرد و وتی: “تا ئێستا چەند پلانێک دانراون، لە وانەش پلانی دە ساڵە و پلانی پێنج ساڵە، ھەر لەو کۆنفڕانسەدا دانوستان لە بارەی جێ بەجێکردنی پلانەکانی عێراق بۆ ئاوەداکردنەوەی مووسڵ دەکرێت”.

بەھۆی شەڕی سێ ساڵەی تیرۆرستانی داعش، موسڵ وەک دووەم گەورەترین شاری عێراق، وێرانبووە و شارەزایانیش پێشبینی دەکەن، تا چەند ساڵی دیکە لە ڕووی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە ئەو شارە نەگەڕێتەوە رەوشی جارانی.

(نەجیبە نەجیب) زانیاری زیاتر لەسەر ئاوەدانکردنەوەی شارەکە دەدات، “ژمارەیەک وڵاتی کۆمەک بەخش رەزامەندیان نیشانداوە، کە ھاوکاری ئاوەداکردنەوەی شاری مووسڵ بکەن، لەوانەش ئەڵمانیا بڕیاریداوە ٥٠٠ ملیۆن یۆرو ببەخشێت بە عێراق، وڵاتی کوێت سەد ملیار دیناری بەخشیوە، نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەڵێنی داوە پارەیەک بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی مووسڵ خەرج بکەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش جەژنا باتزمیێ ل هۆزا چێلكا پيرۆز دكه‌ت

Lalish Duhok

راوێژکاره‌كێ سەرۆکێ حکوومەتێ:ھەرێم پشت بەستنێ ل سه‌ر نەفت و داھاتێ نافخۆ دكت

Lalish Duhok

بێ پێشمەرگەى شەرێ مووسلێ سەرناگرت

Lalish Duhok