شبكة لالش الاعلامية

وەحید باکۆزی: پەکەکە و حەشدا شەعبی ھەول ددەن رێيا شنگال بۆ سووریا ڤه‌كن 

وەحید باکۆزی: پەکەکە و حەشدا شەعبی ھەول ددەن رێيا شنگال بۆ سووریا ڤه‌كن 

شنگال-KDP.info-

بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە دژی پێشمەرگە هاوکاریی یەکتر دەکەن.

ماوەیەکە حەشد و پەکەکە لە شنگال هەماهەنگییان فراوان کردووە و بەرپرسانی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن، پەیوەندیی حەشد و پەکەکە بۆ ئاسانکردنی ڕێگای سەربازییە، لە کاتێکدا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە سنووری هەردوولا ڕێگری لە خەڵکی سڤیل کراوە، کە هاتوچۆ بکەن. (وەحید باکۆزی)، بەرپرسی لقی 17ی شنگالی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”پەکەکە و حەشدی شەعبی ھەوڵ دەدەن ڕێگای شنگال بۆ سووریا بکەنەوە، چونکە دەیانەوێت بە ئارەزووی خۆیان چەک و تەقەمەنی لە سووریاوە بھێنن بۆ عێراق و بە پێچەوانەشەوە.”

(وەحید باکۆزی) گومان دەکات، کە ئەو هەوڵەی پەکەکە و حەشدی شەعبی (پیلانێکی هەرێمایەتی) بێت بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێک بۆ پێکەوەبەستنەوەی پەکەکە و حەشدی شەعبی و میلیشیای حزبوڵلای لوبنان، بەتایبەت کە حزبوڵڵا و داعش ڕێککەوتنیان کردووە بۆ جێگیرکردنی چەکدارانی داعش لە ناوچە سنوورییەکانی سووریا لە نزیک پارێزگای ئەنباری سوننەنشین.

ئەو بەرپرسەی پارتی ڕایگەیاند: ”حەشدی شەعبی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە پێشێل کردووە و بە هاوکاریی پەکەکە (پیلان) لە دژی پێشمەرگە دەگێڕێت.”

شاری شنگال لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆک (مەسعوود بارزانی)، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە مانگی 11ی 2015دا ڕزگار کرایەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

روونكرنه‌ك ژ وه‌زاره‌تا دارایی و ئابووری يا حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ

Lalish Duhok

سبەی ب ئامادەبوونا سەرۆك بارزانی، ئێكه‌تيا لاوان دێ كۆنگرێ خۆ گرێده‌ت 

Lalish Duhok

پلێن گه‌رمێ دێ بلند بن 

Lalish Duhok