شبكة لالش الاعلامية

فەلاح مستەفا: هیچ بەدیله‌ك بۆ سەربەخۆیێ نینە

فەلاح مستەفا: هیچ بەدیله‌ك بۆ سەربەخۆیێ نینە
K24 – ھەولێر

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتیدەکاتەوە، هیچ بەدیلێك بۆ سەربەخۆیی کوردستان نییە.

فەلاح مستەفا، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئیلموندۆی کاتەلۆنی جەختیکردەوە، لەدوای سەرکەوتنی دەنگی بەڵێ لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، داواکاری سەرەکی گەل و سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان سەربەخۆییە.

فەلاح مستەفا روونیکردەوە، راگەیاندنی سەربەخۆیی پەیوەستە بە دەستپێکردن و چۆنیەتی گفتوگۆییەکان لەگەڵ بەغدا و سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان هیچ رێککەوتێکی دیاریکراویان بۆ ئەم پرسە دانەناوە.

لەبارەی ترسی وڵاتانی دراوسێ لە دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتیکردەوە، لە ماوەی رابردوودا، هەرێمی کوردستان ئەوەی پیشانداوە کە فاکتەری سەقامگیرییە لە ناوچەکە و هەرواش دەمێنێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گەنجه‌كێ ھەرێما كوردستانێ ژلایێ پاسداران ڤه‌ هاته‌ كوشتن

Lalish Duhok

ENKS سوپاسیا سەرۆک بارزانی دکەت

Lalish Duhok

هێرشێن ئاسمانى يێن هه‌ڤپەیمانان دژی داعش ل مووسلێ زێده‌بووينه‌

Lalish Duhok