شبكة لالش الاعلامية

عه‌بادی: شه‌رێ داعش داوى هات 

عه‌بادی: شه‌رێ داعش داوى هات 

K24 – هه‌ولێر:

 

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆتاییهاتنی شه‌ڕی دژی داعش له‌ عێراق راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9/12/2017 له‌میانی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا له‌ كۆنگره‌ی راگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی گووتی: “شه‌ڕی دژی داعش له‌ عێراق كۆتایی هاتووه‌و هێزه‌كانی عێراق كۆنترۆڵی سنووری عێراق و سووریایان كرده‌وه‌”.

عه‌بادی گوتوویه‌تی: “هێزه‌كانمان به‌ ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵی سنووری عێراق و سووریایان كردووه‌، بۆیه‌ لێره‌وه‌ كۆتاییهاتنی جه‌نگی دژی داعش راده‌گه‌یه‌نم”.

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ “داعش ویستوویه‌تی شارستانییه‌تمان بكوژێ، به‌ڵام هێزه‌كانمان توانیان به‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌سه‌ریاندا سه‌ربكه‌ون”.

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: “من داوای كۆكردنه‌وه‌ی ھێز و چه‌كدار ناكه‌م له‌ وڵاتدا، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌وه‌نده‌ش هێزمان هه‌بێت سنووره‌كان و ئاسایشی وڵات بپارێزین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌رله‌مانتاره‌كێ ده‌وله‌تا یاسا: شه‌رێ پشتى داعش لگه‌ل پێشمه‌رگه‌ى يه‌

Lalish Duhok

پارتى بریاردا بانگه‌شه‌یا هه‌لبژارتنان ب ئارامى بكه‌ت كو خه‌لك ژێ بێزار نه‌بیت

Lalish Duhok

ژ 300 كۆمپانیێن ناڤخۆیی يێن گه‌شتیاری ته‌نها پێنج گه‌شتیاران بۆ هه‌رێما كوردستانێ دئينن

Lalish Duhok