شبكة لالش الاعلامية

سه‌عدى پیره‌ مەرجێ زوو يێ ڤه‌کرنا فرۆکخانێن کوردستانێ ئاشکه‌را کر

سه‌عدى پیره‌ مەرجێ زوو يێ ڤه‌کرنا فرۆکخانێن کوردستانێ ئاشکه‌را کر
باسنيوز:

گوته‌بێژى یه‌كێتیی نیشتمانیى کوردستان ڕای گه‌یاند، هه‌ندێك ناكۆكى له‌سه‌ر لایەنی ئەمنیی فڕۆكه‌خانه‌كانى هەرێمی كوردستان هه‌یه و‌ هه‌ر كاتێك ئه‌و ناكۆكییانه‌ چاره‌سه‌ر كران، ”به ‌زوویى فڕۆكه‌خانه‌كان دەکرێتەوە“.

سەعدی ئەحمەد پیرە، لەمبارەوە بە (باسنیوز) ی راگەیاند: “حكوومه‌تى عێراقى بۆیه‌ فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ناكاته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان بۆیان یەکلایی بووەتەوە کە خەڵک بڕوای بە ڕیفراندۆم هەیە‌ و پییان وایە‌ هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان، بڕواى به‌ عێراق نییه‌ و خۆیان به‌ عێراقى نازانن، به‌ڵام ئێمه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و جۆرى مامه‌ڵه‌كردنه‌ نه‌گونجاوه‌، چونكه‌ گه‌لى كورد پێشتریش و ئێستاش باوه‌ڕی به‌ یه‌كگرتوویى ئاره‌زوومه‌ندانه لە عێراق‌ هه‌بووه‌ و بڕوای به‌ سه‌پاندن نه‌بووه‌”.

گوتەبێژی یەکێتی ئەوەشی ڕوون کردەوە: “ئه‌و ده‌نگۆیانه‌‌ى كه‌ باس له‌ كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان لە كۆتایی مانگى پێنجى ئه‌مساڵ دەکەن، درووست نین، چونكه‌ هه‌ندێك ناكۆكى له‌سه‌ر لایەنی ئەمنیی فڕۆكه‌خانه‌كانى كوردستان هه‌یه و‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ناكۆكییانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن، ڕه‌نگه‌ زووتر فڕۆكه‌خانه‌كان بكرێنه‌وه”‌.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شاندێکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، سەردانی نەجەفیان کرد و لەگەڵ مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانی عێراق کۆبوونەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆك بارزانی: خۆراگری و قارەمانيا پێشمەرگەى مێژوو بۆ گەلێ كوردستانێ تۆماركر

Lalish Duhok

ئيرۆ سالرۆژا سێدارەدانا تاوانبارێن ئەنفالێ يە

Lalish Duhok

سەرۆكێ هەرێما كوردستانێ پێشوازی ل شانده‌كێ بلندێ سیاسی و سەربازى يێ ئەمریكا کر

Lalish Duhok