شبكة لالش الاعلامية

رێيا ھەولێر – مەخموور دئێته‌ ڤه‌كرن 

رێيا ھەولێر – مەخموور دئێته‌ ڤه‌كرن 

K24 – ھەولێر

بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا رێگەی ھەولێر- مەخموور بەرووی ھاووڵاتیانی قەزاکەدا بکرێتەوە و ھاتووچۆ بەو رێگایەدا ئاسایی ببێتەوە.

رزگار ئیسماعیل، قایمقامی قەزای مەخموور بە کوردستان24 راگەیاند: “رۆژی پێنج شەممەی ھەفتەی رابردوو لەلایەن بەرپرسانی سەربازی سوپای عێراقەوە ئاگادار کراینەوە، کە حکوومەتی عێراقیش بڕیاریداوە رێگەی ھەولێر- مەخموور، لەلای خۆیەوە بکاتەوە”.

قایمقامی مەخموور گوتیشی: “بڕیارە لەم ھەفتەیە بە فەرمی رێگەی ھەولێر- مەخموور بکرێتەوە و ھاتووچۆ بەو رێگایەدا ئاسایی ببێتەوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەربەرستەکانی ھەردوو رێگەی ھەولێر- کەرکووك و ھەولێر- مەخمووری ھەڵگرتن و لەلای خۆیەوە رێگەكانی كردووەتەوە، بەڵام ھێشتا لەلای حكوومەتی عێراقەوە ھەردوو رێگەكە داخراون.

دوای 16 ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، حكوومەتی عێراق رێگە سەرەكییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و كەركووك و مووسڵی داخست، دوای چەندین كۆبوونەوە لەنێوان شاندی ھەردوولا ئێستا حكوومەتی ھەرێم بە لابردنی بەربەستەكان، نیازپاكی خۆی بۆ كردنەوەی رێگەكان نیشانداوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌وا ڤاكسیندانا زارۆیێن د بن 5 سالیێ دا ده‌ستپێكر

Lalish Duhok

ل مووسل پارتی ئامادەكارى بۆ هەلبژارتنان تەمام كرينه‌ 

Lalish Duhok

په‌یاما سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى د یادا یازده‌یى ئادارێ دا

Lalish Duhok