شبكة لالش الاعلامية

سه‌در هۆشداريێ دده‌ته‌ ئه‌مریكا و ئيرانێ

سه‌در هۆشداريێ دده‌ته‌ ئه‌مریكا و ئيرانێ
K24 – هه‌ولێر:

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر پەیامێک بۆ ئێران و ئەمریکا دەنێرێت و داوایان لێدەکات لە پێکهێنانی حکوومەت دەست لە کاروباری عێراق وەرنەدەن.

وێبسایتی سكای نیوزبڵاویكردووه‌ته‌وه‌ سەدر کە سەرۆکایەتی هاوپەیمانی سائیروون دەکات و لسیته‌كه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار بوو، لە وەڵامی پرسیارێکی شوێنکەوتووانی لەبارەی لێدوانی بەرپرسان سەبارەت بە نەتوانینی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق بەبێ دەستوەردانی ئێران و ئەمریکا، سەدر رایگەیاندووە ئێرانی دراوسێ لە بەرژەوەندییەکانی دەترسێت و هیوادارین دەست لە کاروباری عێراق وەرنەدات، راشیگەیاندووە دەستوەردانی هەر کەسێک لەکاروباری عێراق رەتدەکەنەوە.

لەبارەی ئەمریکاش موقتەدا سەدر رایگەیاندووە کە ئەمریکا وڵاتیکی داگیرکارە و بەهیچ شێوەیەک رێگە بە دەستوەردانی ئەو وڵاتە لە کاروباری عێراق نادەین.

به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار، لیستی سائیروونی موقته‌دا سه‌در، لیستی یه‌كه‌می عیراقه‌ 54 كورسی خولی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقی به‌ده‌ستهێناوه‌، هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا په‌رله‌مانی عێراق به‌ ئه‌نجامه‌كه‌ رازی نه‌بووه‌، به‌ڵام گفتوگۆكانی پێكهینانی حكوومه‌تی نوێش پێی ناوه‌ته‌ قۆناخی نوێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گه‌نجه‌كێ كورد خواست ژنه‌كا عه‌ره‌ب ژ خه‌ندقينێ رزگاربكه‌ت ئه‌وژى خه‌ندقى

Lalish Duhok

پارتى هه‌لویستێ خوه‌ هه‌مبه‌رى وه‌رگرتنا پۆستێ وه‌زاره‌تا دارایى ل عێراقێ راگه‌هاند

Lalish Duhok

جێگرێ سەرۆکێ پەرلەمانێ عێراقێ سەره‌دانا دهۆکێ دکت

Lalish Duhok