بریتانیا و سعوودیه بۆ رووبهرووبوونا ئيرانێ رێككه‌فتن
وشه:
له پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا كه له نێوان محه‌مه‌د بن سه‌لمانى جێنشینى سعوودیه و تیریزا مه‌ى سه‌رۆكى وه‌زیرانى به‌ریتانیا ئه‌نجام دراوه، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه رێگریى له‌و مووشه‌كه ئێرانییانه بكرێت كه له‌لایه‌ن میلیشیاى حووسییه‌كانه‌وه ئاراسته‌ى سعوودیه ده‌كرێت.
ماڵپه‌ڕی سكاى نیوز له هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دوێنێ تیریزا مه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا پێوه‌ندى به محه‌مه‌د بن سه‌لمانى جێنشینى سعوودیه‌وه كردووه و تێیدا باسى ئه‌و هێرشه مووشه‌كییانه كراوه كه له‌لایه‌ن میلیشیاى حووسییه‌كانه‌وه ئاراسته‌ى سعوودیه ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ى تیریزا مه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه پێویسته به‌ریتانیا و سعوودیه هاوكارى یه‌كتر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى سعوودیه له هێرشه مووشهكییهكانى میلیشیاى حووسى بپارێزن.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه چه‌ند شارێكى سعوودیه ده‌كه‌ونه به‌ر مووشه‌كى بالیستى حووسییه‌كان، كه زۆر له وڵاتانى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌ڵگه‌یان هه‌یه مووشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به حووسییه‌كان ده‌درێن”.
هه‌ر له پێوه‌ندییه‌كى دوێنێى نێوان مه‌ى و بن سه‌لمان باس گرنگى سه‌قامگیرى بازاڕى نه‌وت كراوه. ئه‌وان دووپاتیان كردووه‌ته‌وه سه‌قامگیربوونى بازاڕى نه‌وت له به‌رژه‌وه‌ندى به‌كاربه‌ر و به‌رهه‌مێنى نه‌وتدایه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
