وەزارەتا پەروەردێ بریارهك دەركر
وشه:
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەداتە قوتابخانە و پەیمانگە ناحكوومییەكانی هەرێمی كوردستان و ڕای دەگەیەنێت، ئەگەر خاوەنی باڵەخانەی خۆیان نەبن نابێت بۆ ئەم ساڵی خوێندن خوێندكار و قوتابی وەربگرن.
بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە “وشە” وێنەیەكی بڵاو دەكاتەوە تێیدا هاتووە، رێگا نادرێت باخچەی ساوایان و دایەنگە و قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومییەكان لە خانوو و بینای كرێدا بن و دەبێت خاوەنی بینای خۆیان بن.
نووسراوەكەی وەزارەتی پەوەروەردە كە پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە واژووی لەسەر كردووە و ئاراستەی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان، هەڵەبجە، بەشی خوێندنی كوردیی كەركووك) و سەرجەم قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومییەكان كراوە، دووپات لەوە دەكاتەوە كە بەزووترین كات ئەو قوتابخانە و پەیمانگا ناحكوومیانە لەو نووسراوە ئاگادار بكرێنەوە.
ڕوونتر تیایدا نووسراوە، ئاگاداری گشت ئەو باخچە و قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومییەكانەی سنوورەكەتان بكەنەوە، كە ماوەی یاسایی خۆیان تەواو كردووە و نەبوونەتە خاوەن باڵەخانەی تایبەتی خۆیان، پێویستە لە ساڵی خوێندنی (2018 – 2019) و ساڵانی داهاتوو قوتابی نوێ وەرنەگرن، تا دەبنە خاوەن باڵەخانەی تایبەتی خۆیان بە پێی ماددەی 26، خاڵی (1،2،3) لە رێنوێنیەكانی ژمارە یەكی ساڵی (2016)ی قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومییەكان، بە پێچەوانەوە رێكاری یاساییان بەرامبەر دەكرێت.
لە هەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆر لە پەیمانگە و قوتابخانەی ناحكوومی هەن، بەڵام بەشی زۆریان لە باڵەخانە و خانووی كرێدان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
