شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا دارایی لژنەیەك بۆ پرۆژە بودجا 2019ێ پێکئينا

وەزارەتا دارایی لژنەیەك بۆ پرۆژە بودجا 2019ێ پێکئينا
رووداو-هەولێر

بە مەبەستی ئامادەکردنی پڕۆژەبودجەی ساڵی 2019 وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتەکان پێکهێنا.

زاگرۆس فەتاح، بەڕێوەبەری پەرەپێدان و رێكخستنی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بە مەبەستی ئامادەکردنی پڕۆژەبودجەی ساڵی 2019، وەزارەتی دارایی لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتەکان و نووسراویشی بۆ سەرجەم وەزارەتەکان کردووە بۆ ئەوەی وردەکاری داهاتی خۆیان بنووسن.

زاگرۆس فەتاح گوتی: “نووسراوێکی تایبەتیش ئاراستەی وەزارەتی سامانەسرووشتییەکان کراوە بۆ ئەوەی داهاتی پێشبینیکراوی خۆی بۆ ساڵی 2019 بنووسێتەوە و بیداتە وەزارەتی دارایی”.

بەڕێوەبەری پەرەپێدان و رێكخستنی وەزارەتی پلاندانان ئاماژەی بەوەشکرد، لە پڕۆژەی 2019 دا هەوڵدەدرێت بڕێکی بەرچاو بۆ تەواوکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دابینبکرێت کە نزیکەی 2500 پڕۆژەی تەواونەکراون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەمریكا ڤه‌كۆلينێ دكت ل سه‌ر كوشتنا وه‌لاتيێن سڤيل ل سووريا

Lalish Duhok

مامۆستا و قوتابێ‌ ب رێژا 90% دێ‌ ڤاكسینێ‌ وه‌رگرن

Lalish Duhok

کاروانه‌كێ دی يێ ھاريكاريێن هه‌ڤپەیمانان گەهشتە دەست ھێزێن پێشمەرگەى

Lalish Duhok