شبكة لالش الاعلامية

ئەنجوومەنێ سووریا دیموکرات و ئەسەد رێککەفتن

ئەنجوومەنێ سووریا دیموکرات و ئەسەد رێککەفتن
K24 – هه‌ولێر:

ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات، کە باڵی سیاسی هێزەکانی سووریای دیموکراتن و یەپەگە سەرکردایەتییەکان دەکات، رێککەوتنیان لەگەڵ حکوومەتی سووریا ئاشکرا دەکەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، حکوومەتی سووریا و هەسەدە لەسەر نەخشەرێگایەک بۆ دروستکردنی چەند لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان رێککەوتوون.

رۆیتەرز بە پشت بەستن بە بەیاننامەیەکی ئەنجوومەنەکە ئاشکرای کردووە: “لیژنەکان کار لەسەر نەخشەی رێگایەک بۆ بەدیهێنانی دیموکراسی و لامەرکەزیەت دەکەن”.

هەر بە گوێرەی بەیاننامەکەی هەسەدە: “هەردوولا کاری هاوبەش لەسەر هەموو ئاستەکان دەکەن و هەوڵی نەهێشتنی توندتووتیژی دەدەن”.

لە ماوەی رابردوودا، هەسەدە و حکوومەت سووریا چەند کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە، لە کاتێکدا ئەو هێزە زۆرینە کوردە لە لایەن ئەمەریکاوە پشتگیری دەکرێت و حکوومەتی سووریاش لە لایەن ئێران و رووسیا هەوڵی مانەوەی دەدرێت.

پێشتریش، بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا رایگەیاندبوو کە تەواوی خاکی ژێردەستی کوردەکان لە سووریا “ئازاد دەکاتەوە” و بوونی هەژموونی کوردەکان لەو ناوچانە” کاتین”، بەڵام لە دوای چەند کۆبوونەوەیەک پەیوەندی کوردەکان و ئەسەد بەرەو باشتر چووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ده‌مێ به‌لاڤكرنا خشتەيێ موچێ هه‌يڤا 10هاته‌ راگەهاندن

Lalish Duhok

ده‌سته‌یا وه‌به‌رهێنانێ : دێ پێداچوونێ د سلامه‌تییا ئاڤاهییێن هه‌رێما كوردستانێدا كه‌ین

Lalish Duhok

حەشدا شەعبی بوويە مەترسیی جددی بۆ سەر مەسیحیێن دەشتا نەینەوا

Lalish Duhok