شبكة لالش الاعلامية

حکوومەتا ھەرێما کوردستانێ بریاره‌كا نوو دەربارەی دامەزراندنێ دەرکر

حکوومەتا ھەرێما کوردستانێ بریاره‌كا نوو دەربارەی دامەزراندنێ دەرکر
باسنيوز:

وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کە بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، چەند پزیشێک دادەمەزرێندرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/8/2018، د. ڕێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستيی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پێگەی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، نووسراوێکی بڵاو کردووەتەوە، کە واژۆی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی لەسەرە، ئاماژەی بەوە کردووە کە 44 پزیشک لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی دادەمەزرێندرێن.

لە نووسراوەکەدا ھاتووە: “دامەزراندنی ئەو 44 بەڕێزەی ناویان لە لیستی ھاوپێچدا ھاتووە، کە سەرجەمیان دەرچوانی خولی دووەمی کۆلێژەکانی پزیشکیی زانکۆکانی ھەولێر، سلێمانی و دھۆکن بۆ ساڵی 2016 – 2017، لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی و بە ناونیشانی (پزیشکی نیستەجێی خولاو) بە مووچە و دەرماڵەی شایستە لە بەرواری دەستبەکاربوونیان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

واشنتن هۆشداريا دروستبوونا گرۆپه‌كى نوو يێ تیرۆرستی ل عێراقێ دده‌ت

Lalish Duhok

پێكولێن دوباره‌ ئاڤاكرنا مووسل دهێنه‌ كرن

Lalish Duhok

چەکێ پارێ گەنمێ جۆتیاران یێ سالا 2018 گەھشتە دھۆکێ

Lalish Duhok