شبكة لالش الاعلامية

ئيساله‌ حكوومەت چەندین پرۆژێن گرنگ دێ ته‌مام كت 

ئيساله‌ حكوومەت چەندین پرۆژێن گرنگ دێ ته‌مام كت 

هەولێر-KDP.info-

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە لەمساڵدا چەندین پڕۆژەی گرینگ لە هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستاندا جێبەجێ بكرێن، لەوانە تەواوكردنی شەقامی 120مەتریی هەولێر، تۆنێلی پیرمام و ئۆتۆبانی سلێمانی كە 20خولەك رێگای نێوان سلێمانی بۆ پێنجوێن نزیك دەكاتەوە.

گوتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، مەلا یاسین مەحموود، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: “حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە ئەمساڵ چەندین پڕۆژەی گرینگ لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی جێبەجێ بكرێن، كە گرنگترین ئەو پرۆژانەش بریتین لەوەی ئەمساڵ شەقامی 120مەتریی هەولێر و تونێلی پیرمام كە تونێلێكی ستراتیژیی كوردستانە، تەواو بكرێن و شەقامی 100مەتریی سلێمانییش لەلایەن وەبەرهێنەرێكی گەورەی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت”.

مەحموود گوتیشی: “لە دوو حەفتەی داهاتوودا گەورەترین ئۆتۆبان دەكرێتەوە، كە شەقامی سلێمانی بۆ پێنجوێن 20خولەك نزیك دەكاتەوە، بێگومان ئەو شەقامەیش ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی بازرگانی دەكات كە لە خاڵە سنوورییەكانەوە كەلوپەل هاوردە دەكرێت بۆ هەرێمی كوردستان، كە نزیكەی 40ملیۆن دۆلاری بۆ خەرج كراوە و تەواو بووە”.

گوتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان ڕوونیشی كردەوە، شەقامە جووتسایدەكانی نێوان پارێزگاكانیش دەست پێدەكات و دروست دەكرێن، جگە لەوەش چەندین پڕۆژەی دیكە وەكو شەقامی كەلار – سلێمانی و شەقامی رانیە – سلێمانی دەستیان پێ دەكرێت، بۆیە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە سەرجەم ئەو پڕۆژانەی بە هۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیرابوون، هەر هەموویان دەست پێبكەنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شانده‌كێ بلندێ حکوومەتا عێراقێ سەره‌دانا ھەرێما کوردستانێ دکت

Lalish Duhok

کوردا بۆ رزگارکرن و برێڤەبرنا مووسلێ مەرجێن خۆ ھەنە

Lalish Duhok

جڤاتا پارێزگه‌ها كه‌ركووك: ئه‌م بڕیارا په‌رله‌مانێ عیراقێ بجه نائینن

Lalish Duhok