شبكة لالش الاعلامية

پلان بۆ پێدانا قەرزێ بچووك دئێته‌ دانان

پلان بۆ پێدانا قەرزێ بچووك دئێته‌ دانان

SNN:
پڕۆژەی پێدانی قەرزی بچوك لە هەرێم دەستپێدەكاتەوە و بەڕێوەبەری پڕۆژەكەش لەوەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت:كۆنفڕانسێكی تایبەت لەبارەی قەرزەكە ئەنجام دەدرێت و راسپاردەكانی دەبێتە بڕیاری كۆتایی.

ئارام ئەنوەر بەڕێوەبەری قەرزی بچوك لەوەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بەSNNی راگەیاند:دوای ئەوەی وەرگرتنەوەی پارەی پڕۆژەی قەزری بچوك لەسودمەندان بۆ ساڵێكی دیكە درێژكرایەوە، نوسراوێكمان لەبارەی دەستپێكردنەوەی قەرزەكە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كرد.
وتیشی: لەماوەی مانگێكی دیكەدا كۆنفڕانسێكی تایبەت لەبارەی دەستپێكردنەوەی قەرزەكە ئەنجام دەدرێت و راسپاردەكانی كۆنفڕانسەكە دەبێتە بڕیاری كۆتایی لەبارەی دەستپێكردنەوەی قەرزەكەو پێشبینیش دەكەین لەماوەیەكی نزیكدا پڕۆژەكە لە هەرێم دەستپێبكاتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

باڵيۆزا ئه‌مریكا ل عێراقێ: داعش هێشتا مه‌ترسی و‌ گەفە بۆ سه‌ر عێراقێ

Lalish Duhok

فرەنسا: سەقامگیریا ئیراقێ گرێدای پشکداریا کوردانە د حکومەتێ دا

Lalish Duhok

خێزانێن برنجێ خراب وەرگرتی دێ ھێنە قەرەبووکرن

Lalish Duhok