شبكة لالش الاعلامية

شانده‌كی هەرێما كوردستانێ دێ چتە بەغدا

شانده‌كی هەرێما كوردستانێ دێ چتە بەغدا

وشه‌:

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان زانیاری لەبارەی سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا ئاشكرا دەكات و ڕای دەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو شاندێكی كوردستان دەچێتە بەغدا و پێشی وایە، بودجەی گشتیی عێراق كە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو پەسەند كرا هیوا بەخشە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم 30ی كانوونی دووەم، سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی ڕای گەیاند، دوای پەسەند كردنی بودجەی گشتیی عێراق كە هیوا بەخشە پێویستە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی چەند ڕێنوێنییەك دەربكات.

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی، بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكان و پشكی كورد و مافی فەرمانبەران لە پڕژە یاسای بودجەی 2019 سەردانی بەغدا بكات.

لێدوانەكەی سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە كە ئێستە بودجەی گشتیی عێراق پەسەند كراوە، بەڵام تا ئێستە نەكەوتووەتە بواری جێبەجێ‌ كردن. لە بودجەی گشتیی عێراق وەك پەرلەمانتاران ئاماژەی بۆ دەكەن مووچە و پارەی پێشمەرگە جێگیر كراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کۆمسیۆن: 38 قەوارا بۆ هەلبژارتنێن پەرلەمانێ کوردستانێ خۆ تۆمارکرينه‌

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانى:هوون دشێن مە بکوژن لێ نەشێن ئیرادەیا مە ژ مە بستینن

Lalish Duhok

ل بوردۆمانه‌كا فرۆكێن شه‌ريێن هه‌ڤپه‌یمانان ل ئه‌نبار 30 تیرۆریستێن داعش هاتنه‌ كوشتن

Lalish Duhok