شبكة لالش الاعلامية

حكوومەتا هەرێمێ ئينانا كرێكارێن بیانی سنووردار دكت

حكوومەتا هەرێمێ ئينانا كرێكارێن بیانی سنووردار دكت

هەولێر-KDP.info-

بەڕێوەبەری گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هاتنی كرێكاری بیانی بۆ هەرێمی كوردستان كەمی كردووە، ئەمەش بە هۆی ئەو رێكارانەیە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرتوویەتە بەر.

د. عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “بە هۆی ئەو رێكارانەی كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرتوویەتە بەر كە مۆڵەت بە هەموو كرێكارێك نادات بێت بۆ كاركردن لە هەرێمی كوردستان، بە تایبەت بۆ ئەو كارانەی كە خەڵكی خۆمان دەیكەن، هاتنی كرێكاری بیانی بۆ هەرێمی كوردستان كەمی كردووە”.

حیتۆ ڕاشیگەیاند: “لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا تەنها سێ هەزار كرێكاری بیانی هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، كە ئەمەش بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو رێژەكەی كەمترە، لەم ژمارەیەشدا تەنها 11% كرێكاری پڕۆژەن و 89%ـەكەی دیكە كاری خاوێنكردنەوەی ماڵان دەكەن، كە خەڵكی لای خۆمان نایكەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەڤرۆ دێ ئەنجامێن 12 ئامادەیی و 9 بنەرەتی ھێنە راگەھاندن

Lalish Duhok

سەرۆک بارزانی پەیامەکێ بەلاڤ دکەت

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی: کوردستان دێ مينت لاندكا پێكڤه‌ژيانێ

Lalish Duhok