شبكة لالش الاعلامية

پێله‌كا بارانبارینێ دێ هەرێما كوردستانێ ڤه‌گه‌رت

پێله‌كا بارانبارینێ دێ هەرێما كوردستانێ ڤه‌گه‌رت

وشه‌:
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی دنیا، ڕۆژی چوارشەم و پێنجشەم شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و كەشناسی هەرێمی كوردستانیش ڕوونكردنەوە دەدات.

ڕۆژی چوارشەم و پێنجشەم شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
ئەمڕۆ شەموو 23ـی تشرینی دووەم، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی دنیا، ڕۆژی چوارشەم و پێنجشەم شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ئەژی چەتۆ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە “وشە”ـی ڕاگەیاند، دەنگۆی دەست پێكردنی بارانبارین هەیە لە كۆتایی ئەو هەفتەیە، بەڵام ڕەنگە گۆڕانكاریی هەبێت.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كەشناسی گوتی، ئێستە وەرزی پایزە ڕەنگە ئەو شەپۆلەی دێت بەرەو هەرێمی كوردستان ئەگەری گۆڕانكاریی هەبێت، بۆیە دوو ڕۆژی داهاتوو زانیاری لەسەر بڵاو دەكەینەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی دنیا، ڕۆژی چوارشەم و پێنجشەم شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە كە بارستە هەوایەكی دەریای ناوەڕاستە ڕوو لە ناوچەكە دەكات.

هەرێمی كوردستان كاریگەرە بە كەشوهەوای دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، ساڵانە ڕێژەیەكی زۆری باران و بەفری لێ‌ دەبارێت و ساڵی ڕابردوو لە هەندێك شوێن زیاتر لە دوو هەزار ملم باران باری.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

باھۆزا جزیرێ: ھەسەدێ 46 تیرۆرستێن داعشێ کوشتن و ٣ گوند کۆنترۆل کرن

Lalish Duhok

سەرۆکێ حکومەتێ بودجەیەکا تایبەت بۆ دووسایدکرنا رێیا شێخان ـ لالش تەرخانکرییە

Lalish Duhok

سوبەهی جڤاتا وەزیران دێ چوونا شاندێ ھەرێمێ بۆ بەغدا ئێکلا کەت

Lalish Duhok