شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا ساخله‌ميێ: كێشه‌ ل ڤاكسینا ل هەرێما كوردستانێ دئێته‌ بكارئينان نينه‌

وەزارەتا ساخله‌ميێ: كێشه‌ ل ڤاكسینا ل هەرێما كوردستانێ دئێته‌ بكارئينان نينه‌

باسنيوز:

هەڵمەتی کوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش رەتیدەکاتەوە کە ئەو ڤاکسینەی کە لە هەرێمی کوردستان هەیە هیچ کێشەیەکی هەبێت.

د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەو ڤاكسینی دژە كۆرۆنایەی كە لە هەرێمی كوردستان بەكاردەهێنرێت سەلامەتە، تاكو ئێستاش هیچ کەسێک لە هەرێمی كوردستان بەو ڤاكسینە گیانی لەدەست نەداوە، بەڵام لەدوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان كە گوایە چەند كەسێك خوێن مەیینیان تووش بووە، ئەوەیان كاریگەری هەبووە، بەڵام ئێمە وەكو وەزارەتی تەندروستی هەڵمەتی هۆشیارییمان هەیە سەبارەت بەوەی كە ڤاكسینەكە سەلامەتە و هیچ كێشەیەكی نییە، رێكخراوی تەندروستیی جیهانی پەسەندی كردووە”.

گوتیشی: “هاوكات رێكخراوی ئەورووپی بۆ پێداویستی پزیشكی پەسەندی كردووە و ئێمە پشت بە ناوەندە زانستییە تەندروستییەكان دەبەستین و خەڵك ناوی خۆیان تۆمار دەكەن كە ئەو ڤاكسینە وەربگرن”.

روونیكردەوە: “ڕەنگە هەندێك كەس كە ڤاكسین وەردەگرن بۆ ماوەیەكی كورت تووشی تا ببن ئەویش ئاساییە و بەرگری دروست دەكات و كاریگەری لاوەكی نابێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

داخواز دئێته‌ كرن حه‌یده‌ر عه‌بادی ژ پۆستێ وى بێته‌ دوور ئێخستن

Lalish Duhok

بارزانی په‌یامه‌ك به‌لاڤكر

Lalish Duhok

يێ جینۆسایدێ ره‌ت بكت دێ ئێته‌ سزادان

Lalish Duhok