شبكة لالش الاعلامية

د. جووتیار عادل: 25ى ڤێ هه‌يڤێ ده‌ست ب به‌لاڤكرنا مووچه‌ى ئێته‌ كرن 

د. جووتیار عادل: 25ى ڤێ هه‌يڤێ ده‌ست ب به‌لاڤكرنا مووچه‌ى ئێته‌ كرن 

باسنيوز:

گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌تى ڕاگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/4/2021، د. جووتیار عادل، گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا ڕاى گه‌یاند: “ئێمه‌ وه‌كوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر به‌ڵێنى خۆمانین و 25ى ئه‌م مانگه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كرێ”.

باسى له‌وه‌ش كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بڕیار له‌ باره‌ی بابه‌تی مووچه‌‌ ده‌درێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ نزیكه‌ى 10 مانگه‌ حكوومه‌تى عێراق شایسته‌ داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى نه‌ناردووه‌، چه‌ند مانگێكیشه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى داوه‌ 30 ڕۆژ جارێك مووچه‌ دابه‌ش بكات و له‌ 25ى هه‌موو مانگێك، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئۆرشەلیم‌پۆست: پێتڤيه‌ دەولەتا کوردستانێ بێته‌ دامه‌زراندن

Lalish Duhok

سەرۆك بارزانی: کوردستان ئامادەیه‌ بۆ چارەسەرکرنا كێشێن عێراقێ 

Lalish Duhok

گهۆرين دپەخشێ تەلەڤزیۆنێن ناڤخۆیى دا تێته‌ كرن 

Lalish Duhok