شبكة لالش الاعلامية

مه‌زنترين كارگه‌هـ لسه‌ر ئاستێ عێراقێ و هه‌رێما كوردستانێ ل هه‌ولێرێ دێ ئێته‌ دروستكرن 

مه‌زنترين كارگه‌هـ لسه‌ر ئاستێ عێراقێ و هه‌رێما كوردستانێ ل هه‌ولێرێ دێ ئێته‌ دروستكرن 
كوردستان تى ڤى:

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 12-7-2021، د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: لەو ماوەیەدا مۆڵەتمان بە پڕۆژەیەكی گرنگی پیشەسازی داوە، ئەویش كارگەیەكی شیشە لە هەولێر بە سەرمایەی 341 ملیۆن دۆلار، ئه‌و كارگەیه‌ به‌ ستانداردی جیھانی و تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو دەبێت.

راشیده‌گه‌ێنێت: ئه‌و كارگه‌یه‌ ساڵانه‌ 750 هه‌زار تۆن سیكرابی ئاسن ده‌كاته‌ شیش “ئەم کارگەیە هەم کار لەسەر سیکراب دەکات و هەمیش کەرستەی خاو، ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین كارگه‌كانی ئاسن له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش.
لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم پڕۆژەیە، زیاتر لە 500 کرێکاری خۆماڵی رۆژانە کار دەکەن و هەلی کاریان بۆ رەخساوە، لەگەڵ تەواوبوونیشی زیاتر لە 2 هەزار هەلی کاری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دروست دەبن.
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوودا بەرهەمی كارگەكە دەكەوێتە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق.
راشیگه‌یاند: كارگەكە سەر سەرمایەی خۆماڵییە و ئێستا لەژێر دروستكردندایە و ساڵی داهاتوو بەرهەمەكەی دەبینریت و هەلیكارێكی باشیش دەرەخسێنێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خه‌لكێ كۆمه‌لگه‌ها بابیرێ هاریكاریا رۆژئاڤایێ كوردستانێ دكه‌ن

karwanhaji

شەش ملیۆن كارتێن ده‌نگدانێ يێن به‌رێ هاتنه‌ ژناڤبرن 

Lalish Duhok

جڤاتا پارێزگەها کەرکوکێ بو ئێکەم جار سەرەدانا پارێزگەها دهۆکێ کرن

Lalish Duhok