شبكة لالش الاعلامية

فراکسیۆنا پارتی: به‌هايێ پانزینێ دێ داكه‌ڤت  

فراکسیۆنا پارتی: به‌هايێ پانزینێ دێ داكه‌ڤت  
هەولێر-KDP.info-

بڕیارە ئاسانکاری بۆ ھاوردەکرنی بەنزین بکرێت و پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێ، لەچەند رۆژی داھاتوو نرخی بەنزین لەھەرێمی کوردستان دادەبەزێت و بەھۆی کەم کردنەوەی باج کۆمپانیاکان ناچار دەکرێن نرخی بەنزین دابەزێنن.

د. رێبوار بابکەیی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، “لەماوەکانی رابردوو بەدەداچوونی زۆرمان بۆ نرخی بەنزین لەھەرێمی کوردستان کرد و دواتر پەیوەندیمان بە وەزیری سامانە سروشتیەکانەوە کرد و چەند پێشنیازێکمان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین کرد، بڕیارە لەچەند رۆژی داھاتوودا نرخی بەنزین دابەزێت و کوالێتی بەنزین باشتر دەکرێت.

پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتیشی، “وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و دابەزاندنی نرخی بەنزین، باج لەسەر کۆمپانیاکانی ھاوردەکردنی بەنزین کەم دەکاتەوە لەبەرامبەریشدا کۆمپانیاکان ناچار دەکرێن نرخی بەنزین دابەزێنن.

بابکەیی دەشڵێت، ” ئەو بەنزینەی لەدەرەوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، پێویستە کوالێتی بەرزبێت و بەپێی ستانداردبێت، بەپێچەوانەوە رێگە بە ھاوردەکردنی بەنزینی کواڵێت نزم نادرێت، چونکە بەپێی مەرجەکان پێویستە بەنزینی ھاوردەکراو لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت و پشکنینی ھونەریشی بۆدەکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل شه‌مزینان هێرشى چه‌ندین بنگه‌هێن سه‌ربازيێن توركیا هاته‌ كرن

Lalish Duhok

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی : جۆرێ گه‌فان هاتيه‌ گوهۆرين و مه‌ پێدڤى ب مانا ئەمریكا و هه‌ڤپەیمانان هه‌يه‌

Lalish Duhok

دەستەیا وەبەرھێنانێ: 90 مۆلەتێن پرۆژەیێن وەبەرھێنانێ ھاتینە ھەلوەشاندن

Lalish Duhok