شبكة لالش الاعلامية

هژمارا ترومبێلان گەهشته‌ ٢ ملیۆن ترومبێلان و ٥٣٠ کەسان گیانێ خۆ ژ دەست دايە

هژمارا ترومبێلان گەهشته‌ ٢ ملیۆن ترومبێلان و ٥٣٠ کەسان گیانێ خۆ ژ دەست دايە
هه‌ولێر-KDP.info-

گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، رووداوەکانی ھاتووچۆ لە ھەرێمی کوردستان زۆر زیادی کردووە بەراورد بەساڵی ڕابردوو، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ژمارەی ئوتۆمبێل زۆر بووە و گەیشتۆتە ٢ملیۆن ئوتۆمبێل.

گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستان، عەمید ئەسعەد کەریم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتی: “رووداوەکانی ھاتووچۆ زۆر زیادی کردووە بەراورد بە ساڵی رابردوو، چونکە ساڵی رابردوو چەند مانگێک کەرەنتینە بوو و کەمتر ئوتۆمبێل بەکار دەھات، بەڵام ئەمساڵ زیاترن، ئێمەش ھەموو رێککارێک دەگرینە بەر بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی ھاتووچۆ، چونکە ژمارەی ئوتۆمبێل زۆر بووە و گەیشتۆتە دووملیۆن ئوتۆمبێل لە ھەرێمی کوردستان، ساڵانی ١٩٧٠رووداوەکان کەمتربوون، چونکە ئێستا تەنیا ئوتۆمبێل ھەیە، ئەوکات ھێڵی ئاسنین و ریمەکان زیاتر کاریان دەکرد، ئەمەش وای کردبوو رووداوی ھاتووچۆ کەمتر بێت”.

عەمید ئەسعەد کەریم گوتیشی: “ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان و لە پارێزگای ھەولێر، ٨٤٤ رووداو و لە سلێمانی، ھەزار و٨١ رووداو و، لە دھۆک ٨٣٩ رووداو و، لە سۆران ١٩٠ رووداو و، لە گەرمیان ٢٣٧ روودا و، لە راپەرین ٢٣٨ رووداو و، لە ھەڵبجە ٨٠ رووداو روویانداوە، کە کۆی گشتی رووداوەکان ٣ھەزار و٥٠٩ رووداوی ھاتووچۆیە.

کەریم باسی لەوەشکرد، ھەر ئەمساڵ بە ھۆی ئەو رووداوانەی ھاتووچۆ لە ھەرێمی کوردستان، ٥٣٠ کەس گیانی لە دەستداوە و، شەش ھەزار و ٢٦ کەسیش برینداربوونە، بە ھەردوو رەگەزەوە .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارتی هشیار زێباری، ئێكه‌تیێ ژى مەلا بەختیار بۆ سەرۆککۆماریێ به‌ربژار كر

Lalish Duhok

باشۆرێ به‌غدا.. مۆشه‌كێن مۆرته‌ر 4 زاڕۆ و ژنه‌ك ل كه‌مپا ئه‌لسه‌لام كوشتن

Lalish Duhok

کۆچ و کۆچبەرێن دهۆکێ: 131 هەزار و 700 پەنابەرێن رۆژئاڤايێ کوردستانێ ل دهۆکێ نه‌

Lalish Duhok