شبكة لالش الاعلامية

وەزیرێ ساخله‌ميێ رۆنکرنه‌كێ لدۆر تووشبوون ب ئۆمیکڕۆن ل هەرێما کوردستانێ دده‌ت

وەزیرێ ساخله‌ميێ رۆنکرنه‌كێ لدۆر تووشبوون ب ئۆمیکڕۆن ل هەرێما کوردستانێ دده‌ت

باسنيوز:

وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەبارەی سەرهەڵدانی پەتا گۆڕاوەکەی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) لە هەرێمی کوردستان، دەدات.

دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بە (باسنیوز)ی راگەیاند: هیچ حاڵەتێكی پشتڕاستكراوی توشبوون بە ئۆمیكرۆن لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەكراوە.

سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هاووڵاتیانەی لەو وڵاتانەی ئۆمیکرۆن تێیاندا تۆمار کراوە دەگەڕێنەوە، ”وەک گومانلێکراو سەیر دەکرێن“.

وەزیری تەندروستی لە بارەی پێدانی پێکوتەی کۆرۆنا، رایگەیاند: پێدانی پێکوتە كۆرۆنا بەردەوامە و تیمە تەندروستییەکان بۆ هەر شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر و ”دەبێت خۆیان بۆ شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا ئامادە بكەن”.

سامان بەرزنجی هەروەها رایگەیاند: تیمە تەندروستییەکان لە هەرێمی کوردستان لە رۆژانی پشووشدا لەسەر کاری خۆیان بەردەوام دەبن و پێکوتە بە هاووڵاتیان دەدەن.

وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکراشی کرد، لەسەرەتای ساڵی داهاتوودا وەرگرتنی پێکوتە بۆ فەرمانبەران لەسەرجەم فەرمانگە حكوومییەکان دەبێتە ناچاری، “ئەوانەی پێکوتە وەرناگرن دەبێت هەفتانە پشكنین بكەن و ئەنجامەكەی بۆ فەرمانگەكەیان ببەنەوە“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بسپۆره‌كێ جۆگرافیا سیاسی: ب گرتنا مووسلێ چو مەترسیێن ئێمناھی ل سەر ھەرێما کوردستانێ نامینن

Lalish Duhok

هه‌رێما كوردستانێ و بەغدا ل بوارێ خووندنا بلندا هه‌ماهه‌نگيێ دكن

Lalish Duhok

عێراق… یوئێن ئامارا قوربانیێن هه‌يڤا شوباتێ به‌لاڤكر

Lalish Duhok