شبكة لالش الاعلامية

بڕیارا هنارتنا 200 ملیار دینارێن دى بۆ هەرێما کوردستانێ دەرچوو

بڕیارا هنارتنا 200 ملیار دینارێن دى بۆ هەرێما کوردستانێ دەرچوو

باسنيوز:

سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا، ڕایگه‌یاند بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری مانگی 12 بۆ هەرێمی کوردستان دراوە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3/1/2022، فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: “بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری مانگی 12ی 2021 بۆ هەرێمی کوردستان دراوە، پاش تەواوکردنی ڕێکارەکان تەمویلەکە بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی دەنێردرێ و پارەکە دەدرێتە وەزارەتی دارایی”.

مانگانە لەبارەی 200 ملیار دینارەكەوە، سەرەتا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری خەرجكردنی پارەكە دەدات، دواتر وەزارەتی دارایی نووسراوێك لەبارەی خەرجكردنی پارەكە دەردەكات و بۆ لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراقی دەنێرێت، ئینجا پارەكە دەخرێتە سەر ژمارەی حیسابیی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان.
مانگی رابردوو لە ڕۆژی 20/12/2021 تەموویلی 200 ملیار دینارەکەی مانگی 11 درایه وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
به‌ گوێره‌ى رێككه‌وتنێك كه‌ له ‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقدا كراوه‌، به‌غدا مانگانه‌ 200 ملیار دینار وه‌ك “سولفه‌یه‌ك” بۆ به‌شی هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت و له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆدا، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی پێ دابین و دابه‌ش ده‌كرێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حکوومەتا ھەرێما کوردستانێ بریاره‌كا نوو دەربارەی دامەزراندنێ دەرکر

Lalish Duhok

ئيرۆ هنارتنا نەفتا کەرکووکێ دێ دەست پێكه‌ت 

Lalish Duhok

هەر وەلاتیەکێ کارتا ڤاکسینێ نەبیت مامەلەیێن وان ناهێنە برێڤەبرن

Lalish Duhok