شبكة لالش الاعلامية

ل 2021نێزیكی هه‌شت هه‌زار كه‌سان بووينه‌ قوربانيێن روودانێن هاتن وچوونێ 

ل 2021 نێزیكی هه‌شت هه‌زار كه‌سان بووينه‌ قوربانيێن روودانێن هاتن وچوونێ 

باسنيوز:

هاتوچۆی هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێ، لە ماوەى یەک ساڵى رابردوودا (٤ هەزار و ١١٩) رووداوى هاتووچۆ روویان داوە بەهۆیەوە (٦٦٢) هاوڵاتى مردوون، هەروەها (١٢٢ هەزار ئۆتۆمبێلى تازەش لە هەرێمى کوردستان تۆمارکراون.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ ٣/١/٢٠٢٢ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا عەمید ئەسعەد مەلا کەریم، وتەبێژى گشتیی هاتوچۆی هەرێمى کوردستان رایگەیاند: ساڵى رابردوو ١٢٢ هەزار ئۆتۆمبێل تۆمارکراون، تا ئێستا زیاتر لە ١ ملیۆن و ٩٦١ هەزار ئۆتۆمبیل لە کوردستان هەیە، زیاتر لە ٧٠ هەزار مۆڵەتى لێخوڕین دراوەتە هاوڵاتیان و ژمارەى کۆی گشتى مۆڵەتەکان گەیشتوونەتە ١ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار مۆڵەتى لێخوڕین، هەر لەو ساڵەدا٤ هەزار و ١١٩ رووداو روویان داوە، بە هۆیەوە ٧ هەزار و ٧٨٢ هاوڵاتى بوونەتە قوربانى کە ٦٦٢ هاوڵاتى گیانیان لە دەستداوەو ٧ هەزار و ١٢٠ هاوڵاتیش بریندار بوونە، کە بە بەراورد بە ساڵى ٢٠٢٠ ژمارەکان بەرزترن. کە هەر لەو ساڵەدا ملیۆنێک و ٨٥٠ هەزار سەرپێچی یاساکانى هاتووچۆ روویانداوە.

هەروەها راشیگەیاند، کە چەندان هۆکارى سەرکێشی و بەکارهێنانى موبایل لەناو ئۆتۆمبێل و پابەندنەبوون بە رێنوێنییەکانى هاتوچۆ، هۆکارن بۆ زیادبوونى رێژەى سەرپێچییەکان و بەرزبوونەوەى ژمارەى قوربانییەکان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانی ل ناڤه‌راستا مه‌ها بهێت ل رۆسیایه‌

Lalish Duhok

حكوومه‌تا هەرێما کوردستانێ لگه‌ل نوونه‌رێن پێكهاتان دێ كۆم بت 

Lalish Duhok

پارتی ب مه‌رجێ هه‌ڤپشكیێ دێ پشكداری حكومه‌تا نوو بیت

Lalish Duhok