کونسوڵێ کوێتێ:خودانكرنا زێدهتر ژ هەزار زارۆكێن سێوى ل کوردستانێ دێ ب ستۆيێ خۆ ڤه گرين
باسنيوز:
کونسوڵی کوێت لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بەخێوکردنی زیاتر لە هەزار منداڵی بێباوکی کوردستان لەخۆ دەگرێت.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (کۆنا)ی کوێتی، عومەر ئەلکیندەری، کونسوڵی گشتیی کوێت لە هەولێر، رایگەیاندووە: پرۆژەی لەخۆگرتنی منداڵە بێباوکەکان لە هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکوومییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت.
عومەر ئەلکیندەری هەروەها رایگەیاندووە: وڵاتەکەی لە چوارچێوەی پرۆژەی (کوێت لەگەڵتانە)، بەخێوکردنی زیاتر لە هەزار منداڵی بێباوک لە هەرێمی کوردستان، لەخۆ دەگرێت.
هەروەک ئاژانسە کوێتییەکە بڵاوی کردووەتەوە، محەمەد سەلیم، سەرۆکی رێکخراوی (حیبا)ی مرۆیی بۆ گەشەپێدان و بەدەنگەوەهاتن رایگەیاندووە: کوێت بەخێوکردنی یەک هەزار و 140 منداڵی بێباوک لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، لەخۆ دەگرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
