شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانی پەیامه‌كێ ئاراستەی كرێكاران دكت

نێچیرڤان بارزانی پەیامه‌كێ ئاراستەی كرێكاران دكت

وشه‌:

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیامێك ئاراستەی كرێكاران دەكات و ڕای دەگەیەنێت، دەستی كار و كۆششیان دەگوشم، بە ڕێز و پێزانینەوە لە ئەرك و ماندووبوون و ڕۆڵیان دەڕوانم.

ئەمڕۆ یەكشەم یەكی ئایار، لە پەیامێكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، یەكی ئایار، ڕۆژی جیهانیی كرێكاران بە گەرمی لە تەواوی كرێكارانی كوردستان، سەندیكا و ڕێكخراوەكانیان و لە كرێكارانی عێراق و جیهان بەگشتی پیرۆز دەكەم، دەستی كار و كۆششیان دەگوشم، بە ڕێز و پێزانینەوە لە ئەرك و ماندووبوون و ڕۆڵیان دەڕوانم و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت، كرێكاران وەك توێژێكی گرنگ و كاریگەری كۆمەڵگەی كوردستان، وێڕای قوربانیدان و بەشداریی كارایان لە خەبات و پێشمەرگایەتیدا، هەمیشە ڕۆڵی بەرچاویان لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی وڵاتدا هەیە. دەبێ ئەوپەڕی ڕێز لە مافەكانیان بگیرێت، ژیان و شكۆیان پارێزراو بێت، ڕێكخراو و سەندیكاكانیان چالاك و ڕێكخراوتر بن بۆ ئەوەی پارێزەری باشتری ماف و شایستەكان و كاژێرەكانی كاركردنیان بن، مسۆگەری ئەوە بكەن كە كرێكاران لە هەلومەرج و ژینگەی دروستدا كار دەكەن.

باسی لەوەش كردووە، لەم یادەدا دووپات لە پشتگیریمان بۆ هەموو ماف و داوا‌ ڕەواكانی كرێكاران دەكەینەوە‌، دامەزراوە و لایەنە پێوەندارەكانی هەرێمی كوردستانیش لەسەریانە لە چوارچێوەی یاساكاندا، ڕەچاوی ژیان و گوزەرانی كرێكارانی كوردستان بكەن، هەوڵی باشتركردنیان بدەن و چاودێریی خێزانی ئەو كرێكارانە بكەن كە لە كاتی كاركردندا گیانیان لە دەست داوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل دهۆکێ ژبه‌ر په‌قينا موەلیدەیەکى دوو برايان گیانێ خۆ ژدەستدا

Lalish Duhok

“هەفتيا داهاتى حکومەتا عێراقێ دێ 700 ملیار دینارێن دى يێن هەرێما کوردستانێ هنێرت”

Lalish Duhok

سبەی پارتی دێ سەره‌دانا چەند لایەنێن سیاسی که‌ت

Lalish Duhok