شبكة لالش الاعلامية

مەسرور بارزانی و بافل تالەبانی کۆمبوون

مەسرور بارزانی و بافل تالەبانی کۆمبوون

رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پاڵپشتی و پشتگیریکردنی حکومەت و کارنامە چاکسازییەکەی کراوە بە ئاراستەی زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان.

دوای دەستپێشخەریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆکردنەوەی لایەنەکان، ئەمڕۆ شەممە 11-06-2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە و پەیوەندییەکانی حیزبەکە و حکومەتیان تاوتوێکرد.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی پێویستیان بە چارەسەرە تاوتوێکراوە. هەروەها مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەداوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، “کارنامەیەکی چاکسازی هاوبەشی هەیە کە هی هەموو لایەنە بەشدارەکانی حکومەتە و پێویستە وەک یەک تیم بە هاوکاری و پشتیوانیی هەموو لایەنە کوردستانییەکان، کار لە پێناو جێبەجێکردنی کارنامەکە و خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بکەن”.

لەلایەکی دیکەوە، بافڵ تاڵەبانی لە فەیسبووکی خۆی رایگەیاند، “بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هێزێن پێشمه‌رگه‌ی و سوپایێ عێراقێ هێرشه‌كا داعشێ شكاندن

Lalish Duhok

هەولێر.. سەنتەرێ رۆژنامەڤانى بۆ روومالکرنا ئۆپەراسیۆنا ئازادکرنا مووسل دئێته‌ ڤه‌كرن

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانی لگه‌ل حه‌لبوسی كۆمبوو

Lalish Duhok