شبكة لالش الاعلامية

“هه‌فتيا داھاتى ل دھۆکێ کۆنفڕانسه‌ك ل دۆر پێکڤەژیانێ دێ ب ڕێڤەچت”

“هه‌فتيا داھاتى ل دھۆکێ کۆنفڕانسه‌ك ل دۆر پێکڤەژیانێ دێ ب ڕێڤەچت”

دهۆک -KDP.info-

بڕیارە حەفتەی داھاتوو لە شاری دھۆک کۆنفڕانسێک لەبارەی پرسی پێکەوەژیان بەڕێوە بچێت و بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی دھۆکیش دەڵێ، کەسانی شارەزا لە ھەموو پێکھاتەکان بەشداریی کۆنفڕانسەکە دەکەن.

محەمەد خالید محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی پارێزگای دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “بڕیارە لە ڕۆژی دووشەممەی حەفتەی داھاتوو کۆنفڕانسێک لەبارەی پێکەوەژیان لە شاری دھۆک بەڕێوە بچێت و تێدا پرسی پێکەوەژیان لەو کۆنفڕانسەدا خرێتە ڕوو ژمارەیەک بەرپرس و کەسانی شارەزا لەبارەی پێکەوەژیان بەشداری دەکەن و چەندین چالاکی لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی پێکەوەژیان ئەنجام دەدرێن.”

محەمەد خالید محەمەد ڕوونی کردەوە: “کۆنفڕانسەکە بە ناونیشانی (پێکەوەژیان، بنیادی ئارامی و ئاوەدانی و نیشتەجێبوونە) بەڕێوە دەچێت، چونکە ھەرێمی کوردستان وڵاتی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانە و سەدان ساڵیشە بەبێ کێشە و ئاستەنگ پێکەوە دەژین و ھەرێمی کوردستان بووەتە نموونەی پێکەوەژیان لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیھان.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حكومه‌تا هه‌رێمێ: ته‌كه‌زيێ ل سه‌ر گرنگيا هه‌ماهه‌نگيێ بۆ به‌رسينگگرتنا تيرۆرێ دكه‌ين

Lalish Duhok

ماوێ پێشكێشكرنا زانكۆلاين هاته‌ درێژكرن

Lalish Duhok

‌وه‌زاره‌تا بازرگانى روونكرنه‌ك ده‌رباره‌یی چه‌ندین جۆرێن زه‌یتێ به‌لاڤكر

Lalish Duhok