شبكة لالش الاعلامية

شاندێ هەرێما کوردستانێ ل بەغدا: ل سەر بوودجەى گەهشتینە رێککەفتنه‌كا ده‌ستپێكى 

شاندێ هەرێما کوردستانێ ل بەغدا: ل سەر بوودجەى گەهشتینە رێککەفتنه‌كا ده‌ستپێكى 
رووداو دیجیتاڵ

شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە، ئەندامێکی شاندەکە دەڵێت، “لەسەر بودجە گەیشتینە رێککەوتنێکی سەرەتایی.”

رۆژی یەکشەممە 26-02-2023، شاندی هەرێمی کوردستان کە لە هەریەک لە ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری؛ ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و خالید چاوشلی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان پێکدێن لە بەغدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا شاندی عێراق پێکهاتبوون لە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیران؛ محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانان و جێگری سەرۆکوەزیران؛ تەیف سامی، وەزیری دارایی و بەنگین رێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق ئامادەبوون.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023ی عێراق کراوە.

هەروەها ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، لەبارەی بابەتە “هەڵپەسێردراوەکان”ی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان کردووە و گەیشتوونەتە “رێککەوتنێکی سەرەتایی” لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2023.

رۆژی یەکشەممە 19ـی شوباتی 2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا لەگەڵ شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبووەوە و بڕیاردرا لیژنەیەکی ھاوبەش پێکبھێنرێت بۆ ئامادەکردن و داڕشتنی پڕۆژەیاسای نەوت و گازی فیدراڵی.

ئەوە دووەم سەردانی شاندی هەرێمی کوردستانە بۆ بەغدا لەم مانگەدا. هەمان شاند لە 11-02-2023 سەردانی بەغدای کرد و چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کرد.

رۆژی 21-02-2023، ئومێد سەباح، کە ئەندامی شاندەکەی حکومەتە گوتی، “تا گەیشتن بە چارەسەری بابەتە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەتی یاسای نەوت و گاز و پرۆژەیاسای بودجە، گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دراڤێ‌ مامۆستایێن چاڤدێرێن هۆلێن ئەزموونان دێ‌ ئێتە دابەشكرن

Lalish Duhok

ئەمریکا و روسیا ل دۆر سووریێ رێککەفتن و چارەنڤیسێ کوردان دیار نینە

Lalish Duhok

بۆ هەلبژارتنێن هەرێما كوردستانێ 38 قەواره‌يان ناڤێن خۆ تۆماركرينه‌ 

Lalish Duhok