شبكة لالش الاعلامية

كووریا باشوور دخوازیت ل هه‌رێما كوردستانێ كارێن بازرگانى و وه‌به‌رهێنانێ بكه‌ت

كووریا باشوور دخوازیت ل هه‌رێما كوردستانێ كارێن بازرگانى و وه‌به‌رهێنانێ بكه‌ت

هەولێر -KDP.info-

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، کۆمپانیا و بازرگانانی وڵاتی کۆریای باشوور دەیانەوێت بێن لە هەرێمی کوردستان کاری بازرگانی بکەن و ئێمەش پێمان ڕاگەیاندوون کە هەموو ئاسانکاری و هاوکارییەکیان دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”کۆمپانیا و بازرگانانی کۆریای باشوور هاتوون بۆ هەرێمی کوردستان و دەیانەوێت کاری بازرگانی لە هەرێمی کوردستان بکەن و ئاسانکارییان بۆ بکەین و زیاتریش دەیانەوێت لە هەرێمی کوردستان کاری بازرگانی و وەبەرهێنان بکەن، بۆیە دەیانەوێت دەرفەتیان بۆ بڕەخسێت و ئێمەش ئامادەییمان دەربڕیوە کە بەتەواوی ئاسانکارییان بۆ دەکەین.

نەوزاد شێخ کامیل گوتیشی: دەیانەوێت لە هەرێمی کوردستان کارگە دروست بکەن و سەرمایەگوزاری بکەن و ئێمەش پێمان گوتوون ئاسانکاریی تەواوتان بۆ دەکەین و ڕێنمایی تازە دەرچووە لە بەرژەوەندیی کۆمپانیای بیانیدان و ئێوەش دەتوانن کار بکەن بێ ئەوەی کەس دەست لە کاروبارتان وەربدات و هاوکاریی تەواویشتان دەکرێت.

شێخ کامیل ڕوونیشی کردەوە: ”جارێ هاتوون وەکوو سەرەتایەک بۆ ئەوەی ڕێگایان بۆ خۆش بکرێت و بێن لە هەرێمی کوردستان کاری بازرگانی بکەن، ئێمەش وەکوو حکوومەت ئاسانکاری و هاوکاریی تەواویان دەکەین، چونکە ئامانجمان ڕاکێشانی کۆمپانیا بیانییەکانە بۆ ئەوەی بێن لە هەرێمی کوردستان کار بکەن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

14 یان 15ـ هه‌يڤێ ئێکەمین روونشتنا پەرلەمانێ دێ ئێته‌ ئه‌نجام دان  

Lalish Duhok

پۆلیسێن بەلجیكا زارۆكه‌كى كورد كوشت 

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی لگەل جێگرێ وەزیرێ بەرگریا ئەمریکا کۆم بوو 

Lalish Duhok