شبكة لالش الاعلامية

“ھاتنا گەشتیارێن بیانی بۆ ھەرێمێ،زێده‌بوويه‌”

“ھاتنا گەشتیارێن بیانی بۆ ھەرێمێ،زێده‌بوويه‌”

هەولێر-KDP.info-

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار ئاشکرای کرد، ئەمساڵ ژمارەی گەشتیارانی بیانی بۆ ھەرێمی کوردستان زۆر زیادی کردووە و تەنیا لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیاری باشوور و ناوەڕاستی عێراق ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان.

ئیبراھیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “ھاتنی گەشتیاری بیانی ھەرێمی کوردستان لەمساڵدا بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و تەنیا لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیاری ناوەڕاست و باشووری عێراق سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە و ساڵانەش گەشتیاری ئەو ناوچانە دێنە کوردستان بە بەردەوامی.”

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم دەشڵێت: ”ڕێژەی ھاتنی گەشتیاری بیانی بۆ ھەرێمی کوردستان لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ 10% زیادی کردووە و ھەڵکشانی ژمارەی گەشتیار کاریگەریی لەسەر بووژانەوەی کەرتی گەشتوگوزار ھەیە، بەتایبەتی لە پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندایە ڕێژەی ھاتنی گەشتیاران ساڵ بە ساڵ زیاد بکات.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خۆلا پێنجێ یا په‌ڕله‌مانێ كوردستانێ ئێكه‌م كۆمبوونا خۆ كر

Lalish Duhok

بریار هات دان شوفێر ب شێوێ قست پارێ سزایێن هاتن و چونێ بده‌نه‌حكومه‌تێ

Lalish Duhok

فه‌رمانا پله‌ بلندكرنا ئه‌فسه‌ران هاته‌ ده‌ركرن

Lalish Duhok