شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانی‌ و راوێژكاریێ ئه‌ڵمانیا كۆمبوون

نێچیرڤان بارزانی‌ و راوێژكاریێ ئه‌ڵمانیا كۆمبوون

وشه‌:

له‌چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌ڵمانیا، نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانی زیاتری پێوه‌ندییه‌كانی نێوانیان تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ی‌ حوزه‌یران، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویته‌ر په‌یامێكی‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی‌، خۆشحاڵم كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ به‌رلین چاوم به‌ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئولاف شوڵتز كه‌وت، بیروڕامان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتری پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا تاوتوێ كرد.

سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ڵێ‌، سوپاسی ئه‌ڵمانیام كرد بۆ پاڵپشتیكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەسرور بارزانی: ل زاخۆین تا دلێ سەرۆك بارزانی خۆش بكەین و بەلێنا وى بجهبينين 

Lalish Duhok

بسپورەکێ ژینگە و گەشت و گوزار : وەلاتێن جیران ھەردەما ڤیا دشێن ئاڤێ لسەر ھەرێمێ بگرن

Lalish Duhok

دهۆك: زرارێن روودانێن 6 مه‌هان بوونه‌ زێده‌تر ژ 3 ملیار دیناران

Lalish Duhok