شبكة لالش الاعلامية

ئاسایشا هەولێرێ: دوو کەس ب تۆهمەتا هاڤێتنا ئافرەته‌كێ د شوقەیەکێ دا هاتنه‌ دەسته‌سه‌ركرن

ئاسایشا هەولێرێ: دوو کەس ب تۆهمەتا هاڤێتنا ئافرەته‌كێ د شوقەیەکێ دا هاتنه‌ دەسته‌سه‌ركرن
رووداو دیجیتاڵ

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە بەتۆمەتی فڕیدانە خوارەوەی ئافرەتێک لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون.

هەینی رابردوو، کچێک لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر کەوتەخوارەوە و رووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

رۆژی شەممە 18-11-2023 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی هۆکاری رووداوەکە رایگەیاند، “دوای ئەوەی رووداوی کەوتنەخوارەوەی ئافرەتێک لە شوقەکانی ئیسکان روویدا، لەلایەن هێزەکانمانەوە دەست بە لێکۆڵینەوە کرا و دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ف. ز. ص.) و (م. أ. ع.) دەستگیرکران. “

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی هەولێر، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە هەردوو تۆمەتبار لەگەڵ ئەو ئافرەتە لەژێر کاریگەریی مادە کحولییەکان لە کاژمێر 7:00 بەیانی کێشە لەنێوانیان دروست بووە، دواتر لەلایەن یەکێک لە تۆمەتبارەکانەوە ئەو ئافرەتە لە شوقەکە خراوەتەخوارە و بەسەختی بریندار بووە.

ئاسایشی هەولێر دەڵێت، کچەکە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێردایە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە.

بەگوێرەی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 455 رووداوی کوشتنی ئەنقەست، بە هەڵە و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

 پێشمەرگەى رۆل د ئازادکردنا حەویجە و دەورووبەران دا  دێ هه‌بت 

Lalish Duhok

هه‌ڤپه‌یمانییا نێڤده‌وله‌تی:تنێ سێیه‌كا باژارێ فه‌للوجه‌ هاتییه‌ رزگاركرن

Lalish Duhok

بارزانی: پێتڤییه‌ چاره‌یه‌كا نوو بۆ عێراقێ بێته‌دیتن

Lalish Duhok