شبكة لالش الاعلامية

هوركاريێن دەست ب کاربوونا دوو لیوايێن ھه‌ڤبەش ل ده‌ڤه‌رێن کوردستانی

هوركاريێن دەست ب کاربوونا دوو لیوايێن ھه‌ڤبەش ل ده‌ڤه‌رێن کوردستانی
بەغدا _KDP.info_

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق لە بەغدا گوتی: دوو لیوای ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سەرەتای مانگی سێ دەستبەکار دەبن و لە خانەقین و کەرکووک و مەخمور بڵاوەیان پێدەکرێت و چیتر تەعدا لە کورد ناکرێت و زەویەکانیشیان داگیر ناکرێت.

لیوا عەبدولخاڵق تەڵعەت، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق لە بەغدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوو لیوای ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق نزیکەی مانگێکە دەستیان بە مەشق و ڕاھێنان کردووە و بۆ ماوەی سێ مانگ لە مەشق و ڕاھێنان بەردەوام دەبن، دواتریش دەستبەکار دەبن و لەناوچە کوردستانییەکان، لە خانەقین و کەرکووک و مەخمور بڵاوەیان پێدەکرێت، بەپێی ڕێککەوتن ئەو شوێنانەیان بۆ دیار کراوە کە بۆشایی ئەمنیان ھەیە، بارەگای سەرەکییان لە کەرکووک لە سەربەشاخ دەبێت کە نزیکە لە سەرگەڕان .
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت گوتیشی: ھەبوونی ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە ھاوکارییەکی باش دەبێت بۆ خەڵکی کورد بۆ ئەوەی کەس نەتوانێ تەعدایان لێ بکات و زەویان داگیر بکات، چونکە لەو دوو لیوایە یەکێکیان ئامر لیوایەکەی کورد دەبێت و جێگریشی عەرەب و لیوای دووەم ئامر لیوا عەرەب دەبێت و جێگری کورد دەبێت، ئەمە یەکلایی کراوەتەوە و دیاریش کراون، بڕیاریشە سەرەتای مانگی ٣/٢٠٢٤لە ناوچە کوردستانییەکان ھەردوو لیوا دەستبەکاربن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هەولێر.. خێرخوازه‌ك نەخۆشخانەیەکێ بۆ پێشمەرگەى دروست دکت

Lalish Duhok

پێله‌كا تۆزێ دێ عێراقێ ڤه‌گرت 

Lalish Duhok

سەرۆکێ لیژنا بەرگریێ و ئاسایشێ ل پەرلەمانێ عێراقێ : كوردان دوو مه‌رج بۆ پشكداریكرنێ د حوکمه‌تا نوو یا عێراقێ دا هه‌نه

Lalish Duhok