شبكة لالش الاعلامية

سەنتەرێ پێدانا ڤیزه‌يا فەرەنسا ل هەولێرێ هاته‌ ڤه‌كرن 

سەنتەرێ پێدانا ڤیزه‌يا فەرەنسا ل هەولێرێ هاته‌ ڤه‌كرن 
ھەولێر-KDP.info-

ئەمڕۆ سێشەممە، لە رێوڕەسمێکدا سەنتەری فەرەنسی بۆ ڤیزا لە هەولێر کرایەوە و یان برێم، کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر رایگەیاند، سەنتەری پێدانی ڤیزای فەرەنسا ئامانجی ئاسانکارییە بۆ پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییان، گەشتیاران و وەبەرهێنەران.

یان برێم، گوتی: “کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر ئامانجی ئەوەیە گەشتیار، بازرگان، خوێندکار و وەبەرهێنەری زیاتر بۆ وڵاتەکەمان رابکێشین، کاری سەنتەری پێدانی ڤیزا زۆر گرنگە بەلامانەوە، چونکە ئاسانکاری دەکات بۆ هاتنی خەڵک بۆ فەرەنسا”.

گوتیشی: “ئەم سەنتەرە لە 80 وڵاتی جیاوازەوە ئاسانکاری پێدانی ڤیزا بۆ خەڵک دەکات، کۆمەڵێک ئامانجی هەیە، ئاسانکاریی وەرگرتنی چاوپێکەوتنی ڤیزا، ئاسانکاری رێکخستنی دۆسییەکانی تایبەت بە وەرگرتنی ڤیزا”.

کونسوڵی فەرەنسا راشیگەیاند: “وەرگرتنی چاوپێکەوتنی ڤیزا بێبەرامبەرە، پێویست ناکات بۆ وەرگرتنی چاوپێکەوتنی ڤیزا سەردانی نووسینگەکانی گەشتیاریی بکەن”.

لەمیانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمەکەدا سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌ بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای وڵاتی فه‌ره‌نسا، ده‌رفه‌تێكی زۆرباشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاسانی سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌.

دئاماژه‌ی به‌وەشدا‌، ئه‌م ناوه‌نده‌، ناوه‌ندێكی فه‌رمییه‌ و هاووڵاتییان ده‌توانن ته‌نیا لێره‌ داواكاری وه‌رگرتنی ڤیزا پێشكه‌ش بكه‌ن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حکوومەتا ھەرێمێ کێشا قوتابيێن ئاوارە چارەسه‌ر دكت

Lalish Duhok

بابه‌كر زێباری:هێزێن توركیا نه‌هاتينه‌ رۆژئاڤايێ دیجله‌ى

Lalish Duhok

خه‌لكێ كۆمه‌لگه‌ها مه‌هه‌تێ ل به‌ر مه‌زارێ مه‌همه‌دره‌شان لاڤایێن باران بارینێ كرن

Lalish Duhok