شبكة لالش الاعلامية

قوتابه‌خانه‌يه‌كێ بریار دا.. دڤێت کور ژى ب تەنورەى دەوامێ بکن

قوتابه‌خانه‌يه‌كێ بریار دا.. دڤێت کور ژى ب تەنورەى دەوامێ بکن1-859929

خەندان

لە یەکێک لە خوێندنگاکانی بەریتانیا بڕیار دراوە یەک پۆشی جلوبەرگی خوێندکاران دەبێت بۆ کوڕ و کچ یەک جۆر بێت و کوڕەکانیش دەبێت هاوشێوەی کچەکان تەنورە لەپێ بکەن لەبری شۆرت.

خوێندنگای لۆنگهل های سکوڵ لە ناوچەی رۆتنگدین لە نزیک برایتۆن بڕیاریانداوە کە خوێندکارەکانیان بە کوڕ و کچەوە تەنورە لەپێ بکەن و یەکۆپش بن، بەهەموو شێوەیەک لە پێکردنی پانتۆڵ و شۆرت قەدەغەیە، ئەمەش دەگەڕێننەوە بۆ ژینگەی گەرمی ناوچەکە، بەرپرسانی ئەو خوێندنگایە پێیانوایە لە پێکردنی تەنورە دەبێتە رەخساندنی کەشێکی ئاسوودە بۆ خوێندکارەکانیان.

کایت ویلیامزی بەڕێوەبەری ئەو خوێندنگایە بەپێگەی ئارگۆسی راگەیاندووە کە هەنگاوێکی گرنگیان ناوە کاتێک ئەو بڕیارەیان دەرکردووە، چونکە لەپێکردنی تەنورە دەبێتە ئاسوودەیی بۆ کوڕ و کچە خوێندکارەکان و ئاشکراشیکردووە کە لە بەرنامەیاندایە هۆڵی گەورەو فراوان بۆ خوێندکارەکانیان دروستبکەن بەپێی توانا.

ئەو بەڕێوەبەر کچە راشیگەیاندووە کە ژینگەی ناوچەکە گەرمەو لەپێکردنی تەنورە کارێکی گونجاوە، دەشڵێت کە خوێندکارەکان و کەسوکاریشیان بەو بڕیارە قایلن، تەنها 2%ی خوێندکارەکان و دایک و باوکیان لەگەڵ ئەو بڕیارەدا نەبوون.

چوار لەو خوێندکارە کوڕانە تەمەنیان 9 ساڵەو دەستبەجێ بڕیارەکەیان جێبەجێکردووەو تەنورەیان لە پێکردووە بۆ ناو خوێندنگا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لڤى گوندى يێ شوو بکت دئێته‌ ده‌رێخستن 

Lalish Duhok

گرێیه‌كا مه‌زن ل سەر دڤێ کچه‌كێ دئێته‌ راكرن

Lalish Duhok

سیسركه‌ك ژناڤ مێشكێ ڤێ كچێ هاته‌ ده‌رئينان

Lalish Duhok