شبكة لالش الاعلامية

ل سوپەرمارکێته‌كا ئەمریکا پۆلیسان فلادیمێر پۆتین دەسته‌سه‌ركر

ل سوپەرمارکێته‌كا ئەمریکا پۆلیسان فلادیمێر پۆتین دەسته‌سه‌ركر 

خەندان10192016_potin

خەیاڵت بۆ لای فلادیمێر پۆتینی سەرۆکی روسیا نەچێت، چونکە هەرگیز سەردانی سوپەرمارکێتەکان ناکات، بەڵام کەسێک لەنێو سوپەرمارکێتێکدا دەستگیردەکرێت و لەو کاتەی پۆلیس پرسیاری ناوەکەی دەکات، دەڵێت “ناوم فلادیمێر پۆتینە”.

پیاوێک دەچێتە سوپەرمارکێتی (Publix) بۆ کڕینی هەندێک کەلوپەلی تایبەت بەخۆی، لەنێو سوپەرمارکێتەکەدا و لە بەشی میوەفرۆشتنەکەی دەنگ بەسەر کارمەندانی ئەو شوێنەدا بەرزدەکاتەوە، کارمەندەکانیش تەلەفۆن بۆ پۆلیس دەکەن بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتەکە، کاتێک پۆلیس دێت و پرسیاری ناو لە پیاوەکە دەکەن دەڵێت ناوم فلادیمێر پۆتینە، لەو کاتەشدا پۆلیسەکان دەزانن پیاوەکە ناوەکەی بە هەڵە داوە.

سوپەر مارکێتی Publix لە شاری وێست بالم بیچە لە ویلایەتی فلۆریدا.

ئەو پیاوەی لە مارکێتەکەدایە بۆ پۆلیسی رووندەکاتەوە کە ئۆتۆمبێلێک دەبوو بێت بەدوایدا و بیباتەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام لەو کاتەدا جێیهێشتووە، هەربۆیە دەنگی بەرز کردووەتەوەو هاواری کردووە.

پۆتین ناوێکی خوازراو بووە کە پیاوەکە لە خۆی ناوە، لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا بەربەستی بۆ پۆلیسەکان دروستکردووە تا دەستگیری بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پاشمايێن که‌ڤنترین كەشتيێ ل جیھانێ دا هاتنه‌ ديتن 

Lalish Duhok

كیلۆيه‌كا په‌نیرێ شیرێ كه‌را ب 600 دۆلاران دئێته‌ فرۆتن 

Lalish Duhok

بریتانیا تەمەنێ وه‌لاتيێن وه‌لاتێ خۆ  5 سالان درێژتر دكت

Lalish Duhok