شبكة لالش الاعلامية

زه‌لامه‌كى ٢٥ ھه‌ڤژين هه‌نه  

زه‌لامه‌كى ٢٥ ھه‌ڤژين هه‌نه  
ZNA – ھەولێر
لەگەڵ ئەوەی پیاوان ھەردەم لە بۆڵە بۆڵدان بەوەی ژیانی ھاوسەرگیری قورس بووە و ھەندێکیان لەم پرۆسەیە دوور دەکەونەوە , بەڵام پیاوێکی کەنەدی ٢٥ جار ژیانی ھاوسەرگیری پێک ھێناوە ..

پیاوێکی کەنەدی بەناوی (ونستۆن بلاکمۆر) تەمەن ٦٠ ساڵ لەماوەی ٢٧ ساڵی رابردوو ٢٥ ژنی ھێناوە و لە ئێستادا خاوەنی ١٤٥ منداڵە و ھەموویان بەیەکەوە لە کۆمەڵگەیەک دەژین کە پێی دەگوترێت (پاونتفۆل).

ونستۆن بلاکمۆر توانی بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ پارێزگاری لەو نھێنیە بکات تا یەکێک لە ھاوسەرەکانی پێشووتری سکاڵای لە دژی تۆمارکرد و تۆمەتبار کرا بە سەرپێچی کردنی یاسای ولاتی کەنەدا کە رێگە بە ھاوسەرگیری زۆر نادات ..

لەدادگا بلاکمۆر گووتی : من سەیرم پێدێت ئێوە من تۆمەتبار دەکەن من پیاوێکی خواناسم و ئەم کارەم کارێکی پیرۆزە , بەڵام دادگا وەک تاوانبار سەیری حاڵەتەکەی کرد.

بەپێی یاسای کەنەداش بلاکمۆر بەلایەنی کەم بۆ ماوەی پێنج ساڵ زیندانی دەکرێت .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژ بزنه‌كێ بوونه‌وه‌ره‌كێ سه‌يرێ هه‌ڤ شێوێ مرۆڤى ژدايكبوو

Lalish Duhok

زەلامەک 107 ژنان دئینیت

Lalish Duhok

زارۆكه‌ك پشتى 8 ده‌مژمێران دناڤ گۆرى دا ساخ دبته‌ ڤه‌

Lalish Duhok