شبكة لالش الاعلامية

ل ئیندۆنیسیا ماره‌كى هەفت مەتری هاته‌ ديتن

ل ئیندۆنیسیا ماره‌كى هەفت مەتری هاته‌ ديتن

باسنيوز:

پیاوێکی ئیندۆنیسی، مارێکی زەبەلاحی لە پارێزگایەکی وڵاتەکەی دۆزییەوە، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی زۆر، توانی مارەکە بکوژێت.

ماڵپەڕی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، کە ڕۆبێرت نەبابان، پیاوێکی ئیندۆنیسییە، لە پارێزگای (ڕیاو)ی ئیندۆنیسیا، مارێکی زەبەلاح دەبینێت، ئەو پیاوەش بۆ ئەوەی مارەکە ئازاری خۆی و خەڵکی دیکەش نەدات، ھەوڵی کوشتنی مارەکەی دا.

دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی زۆر، ڕۆبێرت توانی مارەکە بکوژێت، بەڵام ئەو مارەش بە سەختی ڕۆبێرتی بریندار کرد، ئێستاش بۆ وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی، ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی وڵاتەکەی کراوە.

ئەو مارەی ڕۆبێرت کوشتی، لە جۆری (ماری پایسۆن)ە، ئاماژە بەوەش دەکرێ، کە درێژیی مارەکە، حەوت مەتر بووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەمریکا.. رووبارێ شیکاگۆ ب رەنگێ کەسک ھات خەملاندن

Lalish Duhok

زانكۆیه‌كا بریتانی نڤيسين ب ده‌ستى ل ئه‌زموونان قه‌ده‌غه‌ دكت

Lalish Duhok

گرانترین ترۆمبێل ل جیهانێ

Lalish Duhok