شبكة لالش الاعلامية

بەفرا شین دبارت

بەفرا شین دبارت
خەندان

لەسەر شەقامەکانی شاری سانبترسبۆرگی روسیا بەفری شین و بنەوشەیی باریوەو ئەوەش وەک حاڵەتێکی دەگمەن و کەموێنە لای خەڵکانی وڵاتانی تر تەماشاکراوە، چونکە هەمیشە کلوی بەفرەکان بە سپیەکی روون بە بەرچاومانەوە هاتوونەتە خوارەوە.

بەگوێرەی هەواڵی روسیا تودەی، شارەزایانی ئیدارەی “روس بریرۆد نادزۆر” بۆ چاودێریکردنی سروشت، شیکردنەوەی بۆ ئەو حاڵەتە کردووەو وەک دیاردەیەکی ئاڵۆز تەماشایان کردووە، بەڵام یەکەمجار نییە لە شارەکانی روسیا بەفری رەنگاوڕەنگ دەبارێت.

ئەو بەفرەی کە باریوە رەنگی شین بووەو لە شەقامەکانی سانبترسبۆرگ بینراوە، لە گەڕەکەکانی کۆتاییەکانی ئەو شارەشدا لە نزیک باڵەخانەیەکی کۆنی پشتگوێخراودا بەفرێکی زۆری رەنگ بنەوشەییش بینراوە کە شەقامەکانی داپۆشیوە.

دەرکەوتنی بەفری رەنگاوڕەنگ مانای ئەو ناگەیەنێت کە حاڵەتێکی زۆر دەگمەن بێت لە روسیا، چونکە لەپێشتردا و لە ساڵی 2015 لە شاری تشیلیابینسک لە پارێزگای ئۆرال لە روسیا بەفری شین باریوە، لە ساڵی 2013شدا لە پارێزگای ئارخانگیلسک بەفری سوور باریوە، لە ساڵی 2008یشدا لە هەمان پارێزگا بەفری زەرد باریوە.

شارەزایان باسیان لەوە کردووە دوای لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتووە بارینی بەفری رەنگاوڕەنگ پەیوەندی بە خۆڵبارین و گۆڕینی کەشوهەواوە هەیە کە بەپێی وەرزەکان گۆڕانکاری جۆریی دەبیندرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌ر گه‌نجه‌كى فه‌ره‌نسی فیتكێ بۆ ره‌گه‌زێ به‌رامبه‌ر لێبده‌ت ب 750 یۆرۆيا تێته‌ سزادان 

Lalish Duhok

کچه‌ک دبتە شۆفێرا بارھەلگرێ

Lalish Duhok

زارۆكه‌ك دكارت تەماشه‌يا پشتا خۆ ژى بکت

Lalish Duhok