شبكة لالش الاعلامية

به‌ غه‌مزه‌يا چاڤا ملیۆنان كه‌س كه‌فتنه‌ دووڤ دا

به‌ غه‌مزه‌يا چاڤا ملیۆنان كه‌س كه‌فتنه‌ دووڤ دا
K24 – هه‌ولێر:

پریا پراكاش ڤایه‌ر، ئه‌و كچه‌ ئه‌كته‌ره‌ هیندییه‌ی توانی به‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ملیۆنان كه‌س بكاته‌ فۆڵۆوه‌ری ئینستگرامه‌كه‌ی. چاوداگرتن و غه‌مزه‌ و نازی پریا وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زموونی له‌ بواری سینه‌ما و له‌ فیلمی ” Oru Adaar Love” كه‌ بڕیاربوو له‌ رۆژی 3/3/2018 نیشانبدرێت، به‌ڵام به‌هۆی په‌یداكردنی ناوبانگی پریا بۆ جه‌ژنی ره‌مه‌زان دواخراوه‌، له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌و كچه‌ ئه‌كته‌ره‌ هیچ رۆڵی پاڵه‌وانی فیلمه‌كه‌ش ناگێڕێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێگه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی هیندستان باسی ده‌كه‌ن.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند گرته‌یه‌ك وه‌ك ریكلامی فیلمه‌كه‌، زۆرترین كه‌س له‌ گوگڵ به‌دوای چاوداگرتن و غه‌مزه‌ و نازی پریای ئه‌كته‌ر و نمایشكاری جلوبه‌رگدا گه‌ڕاون و له‌ رۆژێكدا 34 ملیۆن كه‌س ته‌ماشای ئه‌و دیمه‌نانه‌یان كردووه‌.

دیمه‌نه‌كه‌ باسی چیرۆكی خۆشه‌ویستی نێوان قوتابییه‌كانی قۆناغی ئاماده‌یی ده‌كات و له‌ یه‌كێك له‌ دیمه‌نه‌كاندا پریا بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ هاوڕێكه‌ی چاوی لی داده‌گرێت و ئه‌وه‌ش بووه‌ ناوبانگێكی گه‌وره‌ بۆی.

ئه‌و كچه‌ ئه‌كته‌ره‌ ده‌ڵێت: “له‌ سیناریۆی فیلمه‌كه‌دا نه‌بووه‌و یه‌كجار چاوم له‌ كوڕه‌كه‌ داگرت، ده‌رهێنه‌ره‌كه‌یش داوای نه‌كردووه‌و راهێنانیشمان له‌سه‌ری نه‌كردووه‌، ته‌نها ده‌رهێنه‌ر ده‌یویست دیمه‌نێكی رۆمانسی و جوانی له‌و ساته‌ ده‌ستكه‌وێت كه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌مدا خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتری

هێشتا خۆشی و شادی په‌یداكردنی ناوبانگی فیلمه‌كه‌ كۆتایی نه‌هاتبوو، ئه‌و گۆرانییه‌ی بۆ ریكلامی فیلمه‌كه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ مشتومڕی زۆری لێكه‌وته‌وه‌، چونكه‌ زۆرێك گووتیان هی سۆفییه‌ موسڵمانه‌كانه‌ به‌ناوی “دواین پێغه‌مبه‌ر” و هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه‌ سوكایه‌تی بۆ موسڵمانان تێدایه‌.

ئه‌وه‌ش پاڵی به‌ رێكخراوێكی موسڵمانی هیندییه‌وه‌ ناوه‌ بچێته‌ لای پۆلیس و سكاڵا له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ پێشكه‌ش بكات و داوای راگرتنی گۆرانییه‌كه‌ بكات و به‌ برینداركه‌ری هه‌ستی موسڵمانان ناوی ببات.

فیلمه‌كه‌ به‌ شێوه‌زاری “مالیالامیه‌”ـی باشووری هیندستان و به‌تایبه‌تی ناوچه‌ی كیرالا پێشكه‌ش ده‌كرێت.

به‌ڵام ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ ده‌ڵیت: “خه‌ڵكی به‌ هه‌ڵه‌ له‌ گۆرانییه‌كه‌ گه‌یشتوون، ئه‌وه‌ گۆرانییه‌كی نه‌ریتی موسڵمانه‌كانی ویلایه‌تی كیرالایه‌ و زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ هه‌یه‌ و موسڵمانه‌كان شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

له‌ دیمه‌نێكی نامۆدا باڵنده‌یه‌ك خۆی ده‌گۆڕێت و ده‌بێت به‌ دار ! نــوێ بایدن: سزای توند به‌سه‌ر ڕووسیا ده‌سه‌پێنین و ده‌یكه‌ینه‌ وڵاتێكی په‌راوێزخراو له‌ جیهاندا بایدن: ڕێككه‌وتووین سزای وێرانكه‌ر به‌سه‌ر ڕووسیا بسه‌پێنین به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا واده‌ی كه‌وتنی شاری كیێف دیاری ده‌كه‌ن کوردستان TV ٨ کاتژمێر لەمەوپێش کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (135 وشە) 100% له‌گرته‌ ڤیدیۆییه‌كی ده‌گمه‌ن و نامۆدا، كه‌ له‌ چه‌ندین ماڵپه‌ر و تۆره‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ،ده‌رده‌كه‌وێت باڵنده‌یه‌ك توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ شێوه‌ی خۆی بگۆرێت ببێته‌ پارچه‌یه‌ك له‌ دار . له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا باڵنده‌یه‌كی ده‌گمه‌ن ده‌رده‌كه‌وێت ، كه‌ هاوشێوه‌ی نییه‌ و تا ئێستا كه‌س ناوی راسته‌ قینه‌ی نازانێت ، یه‌كێكه‌ له‌و باڵندانه‌ سه‌یرانانه‌ی كه‌ نامۆترین فێڵ به‌كار ده‌هێنێت بۆ گۆڕینی شێوه‌ی خۆی . به‌پێی ماڵپه‌ری ” thedodo ” زۆر به‌زه‌حمه‌ت ئه‌م جۆره‌ باڵندانه‌ ده‌دۆزرێنه‌وه‌ ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ نێوان لق و پۆپی داره‌كان خۆی ده‌شارێته‌وه‌و شێوه‌ی خۆی وه‌كو به‌شێك له‌ داره‌كه‌ لێ ده‌كات ، به‌جۆرێك زۆر به‌ زه‌حمه‌ت له‌ داره‌كه‌ جیا ده‌كرێته‌وه‌. ئه‌م باڵنده‌ چه‌ندین نازناوی هه‌یه‌ وه‌كو “ده‌می بۆق” درێژی مێنییه‌كه‌ی 34 سانتیمه‌تره‌ نێرینه‌كه‌شی 53 سانتیمه‌تره‌ كێشی 680 گرامه‌ ره‌نگی توكه‌كه‌شی له‌نێوان خۆڵه‌مێشی و سپی و ره‌ش و سوور دایه‌ كه‌ هاوكارێكی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێو داره‌كه‌ حه‌شار بدات. ئا- كامران ژێده‌ر- لوبنان

Lalish Duhok

ژن و زه‌لامه‌كى نێزیكی دوو سالانه‌ ئاڤ ب هه‌روه‌ نه‌داينه‌

Lalish Duhok

کەسه‌كێ بریتانی تاقەت نینە ٥٠ ملیۆن پاوەندا وەربگرت

Lalish Duhok