مرۆڤ چه‌ند چركه ده‌مژمێره‌كێ به‌رى مرنێ بیر ل چی دكت؟
K24- هه‌ولێر
مرۆڤ هه‌ست به‌چی ده‌كات كاتێك ئه‌م دونیایه جێ ده‌هێڵێت؟ ئه‌مه یه‌كێكه له‌و پرسیارانه‌ی كه زانایانی ئیسرائیل به‌دواداچوونیان بۆ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێكیان ده‌ستبكه‌وێت له‌و باره‌یه‌شه‌وه چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی جیاجیان بۆ ئه‌نجامداوه و تێیدا ده‌ركه‌وتووه، مرۆڤ چه‌ند چركه‌ساتێك پێش مردنی مێشكی چالاكه و بیر له رابردووی منداڵی ده‌كاته‌وه.
ماڵپه‌ڕی (روسیا الیوم) بڵاویكردووه‌ته‌وه، چه‌ند زانایه‌كی پسپۆڕ له‌بواری ته‌ندروستی له‌ناوه‌ندی رێكخراوی (هداسا) بۆ توێژینه‌وه‌ی پزیشكی مرۆیی، توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر 264 كه‌س له دواین چركه‌ساته‌كانی ژیانیان ئه‌نجامداوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه: “له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا مرۆڤ به‌ر له مردنی ئه‌و ساتانه‌یان بیرده‌كه‌وێته‌وه، هه‌ست ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌بیریان كردووه، وه‌كو ساته‌كانی سه‌رده‌می منداڵی”.
پسپۆڕان پێیانوایه هۆكاری ئه‌م بیركه‌وتنه‌وه‌یه، ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ شپرزه‌یی ده‌روونی و مرۆڤ، به‌جۆرێك خانه‌كانی مێشك له‌وساته‌دا هه‌وڵده‌ده‌ن چالاك بمێنن و به‌رگری له‌مانه‌وه بكه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌شانه‌ی كه به‌رپرسن له‌سه‌ر یاده‌وه‌رییه‌كانی مرۆڤ.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، كه مردنی مرۆڤ، مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ هه‌موو به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌كاربكه‌ون له‌یه‌كاتدا، به‌ڵكو هه‌ندێك به‌شی جه‌سته هه‌یه بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك یاخود چه‌ند كاتژمێرێك كارده‌كه‌ن، هه‌ندێكیشیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ و هه‌فته له‌چالاكی كاركردنه‌كانی خۆیان به‌رده‌وامن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
