شبكة لالش الاعلامية

ل مەریخێ چاندن دەست پێ دكت

ل مەریخێ چاندن دەست پێ دكت
وشه‌
توێژەرانی سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ پەتاتە “CIP” لە ئەنجامی زنجیرەیەك تاقیكردنەوە بۆیان دەركەوت، خاك و كەشوهەوای هەسارەی مەریخ گونجاوە بۆ بەرهەمهێنانی پەتاتە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، بۆ ئەم توێژینەوەیە لە رێكەوتی 14ی شوبات/ فێبرایەری 2016ـەوە دەست كراوە بە چاندنی پەتاتە لەناو كۆمەڵێك سندووقی تایبەت، كە لەلایەن ئەندازیارانی زانكۆی ئەندازە و تەكنەلۆجیای “UTEC”ـەوە دروست كراون.
پێگەی “Phys”ی ئەمەریكیش لەوبارەیەوە بڵاوی كردووەتەوە، ئەنجامە سەرەتایییەكان سەركەوتنی پرۆسەكەیان دەرخستووە، كە دەتوانرێ پەتاتە لەسەر ئەو هەسارەیەدا بەرهەم بهێنرێت.
جولیۆ ڤاڵدیڤیا سیلڤا، توێژەر لە پەیمانگەی سیتی رای گەیاند، كەشوهەوای مەریخ گونجاوە بۆ هەندێك جۆری كشتوكاڵ و هەلی سەركەوتنی بیرۆكەكە زۆرە و توێژینەوەكان ئەنجامی ئەرێنییان هەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ھەموو پێزانێن فەر ل دور چاوانیا ڤەگوھاستنا نەخۆشیێن ھاڤینێ

Lalish Duhok

10 نه‌ریتێن رۆژانه‌ مێشكى ژناڤ دبه‌ن

Lalish Duhok

ئەنفلۆنزا بالندا گەهشتە ئيرانێ

Lalish Duhok