كانونی دووه‌م 15, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دۆخی قەلەوترین خانما جیهانێ پشتى نەشتەرگەریێ چاوانە؟

دۆخی قەلەوترین خانما جیهانێ پشتى نەشتەرگەریێ چاوانە؟

رووداو-سلێمانی

ئەو کەسەی بە قەڵەوترین خانمی جیهان ناسرابوو، دوای لەدەستدانی نیوەی کێشی بە نەشتەرگەری، ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی ئەبوزەبی بۆ جارەسەری چەندین نەخۆسی و ئاڵۆزکاری لەژێر چاودێریی تیمێکی فرەپسپۆڕیی ئیماراتدایە، ئەوەش بەپێی هەواڵی بی بی سی.

ئیمان عەبدولعاتی لە وڵاتەکەی خۆی لە میسر کێشی 500 کیلۆگرام بوو، بەڵام دوای گەشتێکی چارەسەر بۆ هیندستان، پزیشکەکان رایانگەیاند 250 کیلۆگرام لە کێشی جەستەی دابەزاندووە و بۆ تەواوکردنی چاودێری حاڵەتەکەی رەوانەی ئیماراتی عەرەبییان کرد.

ئێستا پزیشکانی ئیمارات دەڵێن خانمەکە بەدەست نەخۆشیی دڵ و سووتانەوەی توندی پێستییەوە دەناڵێنێ.

لەو هەفتانەی دوایی دەمەقاڵە و کێشە لەنێوان ماڵباتی ئیمان و پزیشکە هیندییەکانی درووستبوو.

گرفتەکە ئەوکاتە سەریهەڵدا کە شەیما سەلیم، خوشکی ئیمان، لە کورتە ڤیدیۆیەکدا، کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە، بانگەشەی ئەوەی کرد کە خوشکەکەی لە سایەی چارەسەرەکانی پزیشکە هیندییەکاندا توانای جووڵە و گفتوگۆی لەدەستداوە و ئەو بڕە کێشەشی لەدەستنەداوە کە بڕیاربوو. بەڵام نەخۆشخانەکە بە توندی گوتەکانی ئەو خانمەیان رەتکردوەوە.

لە نوێترین پێشڤەچوونیشدا نەخۆشخانەی بورجیل لە ئەبوزەبی رایگەیاند کە تیمێکی پێکهاتوو لە 20 پزیشکی پسپۆڕ، چارەسەر و چاودێریی ئیمان عەبدولعاتی دەکەن.

“ئێستا ئەو خانمە چەندین کێشەی تەندروستی هەن، هەر لە نەخۆشیی دڵ، تاکو هەوکردنی میزڵدان و سووتانەوەی پلە سێی پێستی” ئەوە بەشێکە لە راگەیێندراوی نەخۆشخانەکە.

بەڵام دڵنیاییشیان داوە کە ئێستا ئیمان بێ پێویستی بە هاوکارییەکی ئەوتۆی دەوەروبەر، توانای دانیشتنی هەیە.

مانگی شوباتی رابردوو ئیمان بە فڕۆکەیەکی تایبەتیی ئێرباس گواسترابووەوە هیندستان و خرابووە سەر رێجیمێکی تایبەتی خواردنی شلەمەنی، تاکو بەشێک لە کێشەکەی داببەزینێ، بەرلەوەی نەشتەرگەری بچووککردنەوەی گەدەی بۆ بکرێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi