شبكة لالش الاعلامية

جگەرە سالانە 7 ملیۆن كەسا دكۆژت

جگەرە سالانە 7 ملیۆن كەسا دكۆژت  
نەوا – ئەنادۆڵ

بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، جگەرە یەكێكە هۆكارە سەرەكییەكانی مردنی مرۆڤ و بەو هۆیەوە ساڵانە 7 ملیۆن كەس دەمرن.
بەبۆنەی رۆژی جیهانی نەهێشتنی جگەرەكێشانەوە، رێكخراوی تەندروستی جیهانی سەر بەنەتەوە یەكگرتوەكان راپۆرتێكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەدا، ساڵانە حەوت ملیۆن كەس بەهۆی كێشانی جگەرەوە دەمرن و خەرجی بەكارهێنانی بەرهەمەكانی توتن، تریلیۆنێك و 40 ملیار دۆلار لە ئابووری ساڵانەی جیهان زیاترە.
لەڕاپۆرتەكەدا ئاماژە كراوە كە لەدروستكردنی هەر سێ سەد دانە جگەرە (كارتۆنێك و نیو) دەبێتە هۆكاری لەناوچونی نەمامێك، لە جیهاندا رۆژانە 10 تا 15 ملیار جگەرە دەفرۆشرێت. روونیشكراوەتەوە، خەرجی بەكارهێنانی بەرهەمەكانی توتن، تریلیۆنێك و 40 ملیار دۆلار لەئابوری ساڵانەی جیهان زیاترە.
لەڕاپۆرتەكەدا هۆشداریدراوە، لەساڵی 2030 بەولاوە رێژەی ئەو مردنانەی بەهۆی جگەرەوە لە وڵاتە پێشكەوتوەكان تۆمار دەكرێت دەگاتە 80 سەدا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نەخوارنا برنج و نانى مفا ھەیە یان زیان؟

Lalish Duhok

د ئێكه‌م رۆژا نه‌ورۆزێ دا وه‌لاتیێن هه‌رێمێ چوون سه‌یرانان

Lalish Duhok

بڤان رێيان خۆ ژ جيوبا زرگاربكه‌ 

Lalish Duhok