شبكة لالش الاعلامية

چەند راستییەك ده‌رباره‌ى مرۆڤێ ده‌ست چه‌پ

چەند راستییەك ده‌رباره‌ى مرۆڤێ ده‌ست چه‌پ 

وشه‌
ئەو مرۆڤانەن كە بۆ نووسین و خواردن و وەرزشكردن و كار و چالاكییەكانیان زیاتر پشت بە دەستی چەپیانەوە دەبەستن كە 10%ی خەڵكی بەو شێوەیەن، بەڵام هۆكارەكەی چییە و تایبەتمەندییەكانیان چین؟ 
هۆكارەكانی:
1-بۆهێڵەكان (جین) و بۆماوە، واتە وەك سیفاتێك زاڵ و بەزیو لە یەكێك لە باوانەوە بۆ وچەكەی دەگوازرێتەوە. 
2-رەگەز، واتە كوڕ زیاتر ئەوەیان تیادا هەیە بە بەراورد بە كچانەوە، ئەوەش بەهۆی زیادبونی هۆڕمۆنی تێستیستیرۆن كە وا دەكات منداڵ پشت بە دەستی چەپی ببەستێت. 
3-پەرەسەندنی جینی، واتە لایەنی ژینگەیی و ئەو كاریگەرانەی دواتر بەسەر جینەكاندا دێن بەهۆی هۆكارەكانی ژینگەییەوە وەك بەكتریا و خۆراك و گەیشتنی ئۆكسجین و هۆڕمۆنەكانی جیاجیا لەناو منداڵداندا.
چەند راستییەك:
-ئەوان لە چالاكی وەرزشییەوە كارامەترن وەك یاری بیسبۆڵ و بۆكسێن و تێنس.
-زیرەكترن، ئەوان توانای پاراستنی زانیاری و بیرهاتنەوەیان زیاترە و چەندان زانا 
هەن كە چۆپانن وەك ئەنیشتاین و نیوتن و داروین و فرانكیین.
-ئەوان ئەركی جۆراوجۆر بەجێ دەگەینن، ئەوان خێراتر بیر دەكەنەوە و مامەڵەیەكی سەركەوتووتر لەگەڵ زانیارییەكاندا دەكەن و خێراتر قسە دەكەن و شتی زیاتریان لەبیر دەمێنێت و دەتوانن بیگەڕێننەوە.
-لە ڤیدیۆ گێم باشترن ئەوەش بەهۆی بەكارهێنانی هەردوو دەست بە كارامەیی.
-لە شوفێری و هاژووتنی ئۆتۆمبێل بەتواناترن، كە لە ئامار و راپرسی نووسینگەیەكی فێركردنی ئۆتۆمبێل دەركەوتووە 57%ی كەسانی چۆپان كارامەتر شوفێری دەكەن.
-توانای وێنەكێشانیان زیاترە و زۆرینەی كەسانی ناوداریش چۆپانن وەك بیكاسۆ ئەنیشتاین و نیوتن و چارلی چاپلن و مارلین مۆنڕۆ و باراك ئۆباما و ڤلادیمێر پۆتن و جۆرج بۆش و بیل كلنتن و هۆگۆ چاڤێز و ئەنجیلینا جولی و هیتریش.
-ئەوان هەستی ترسانیان زیاترە و زووتر هەڵدەچن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خەلکێ کیژ وەلاتی درەنگتر ژ هەمی وەلاتێن دی ژخەو رادبن؟

Lalish Duhok

7 تشت كو هاريكارن بۆ ده‌ست به‌ردانێ ژ جگەرێ

Lalish Duhok

کاریگەرییا ساخله‌ميا تاوه‌رێن مۆبايلێ ل كوردستانێ 

Lalish Duhok