شبكة لالش الاعلامية

شەربەتا مێوان هۆکاره‌كێ زگچوونا زارۆكانه‌ !

شەربەتا مێوان هۆکاره‌كێ زگچوونا زارۆكانه‌ !

رووداو-سلێمانی

کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ پزیشکانی منداڵان و نەوجەوانان هۆشداریدەدات لەوەی هەندێکجار پێدانی شەربەتی میوەکان بە منداڵانی بچووک تووشی سکچوونیان دەکات، ئەویش چونکە ریخۆڵەی منداڵ توانای هەرسکردنی ئەو هەموو شەکرەی نییە کە لە شەربەتی میوەکاندایە.

کۆمەڵەکە دەڵێ منداڵانی خوار تەمەنی یەک ساڵان نابێ بە هیچ جۆرێکی شەربەتی میوەیان پێبدرێ و لەبری ئەوە دەبێ خودی میوەکانیان پێبدرێ.

ئەو منداڵانەش کە تەمەنیان یەک تاوەکوو سێ ساڵە، نابێ رۆژانە زیاتر لە نیو کوپ شەربەتی میوە بخۆنەوە، بەڵام لە تەمەنی چوار ساڵییەوە ئاساییە بڕی زۆرتر بخۆنەوە.

کۆمەڵە پزیشکییەکە هەروەها دەڵێن باشترە هەموو کات شەربەتی میوە بە ئاو روونبکرێتەوە بەرلەوەی بە منداڵ بدرێ، هەروەک دەبێ تینوێتی منداڵ بە ئاو بشکێندرێ نەک بە شەربەتی میوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كينه‌ ئەو كەسێن زوو زوو نەخۆش دبن

Lalish Duhok

دێ چاوا شێی جگارە کێشانێ هێلی؟

Lalish Duhok

ئەڤ کچا رووسی ل ھەموو جیھانێ ھه‌ڤ شێوه‌يێ خۆ نینە

Lalish Duhok