شبكة لالش الاعلامية

کارەساتێن ژیانێ مێشکێ ته‌ پیر دکن

کارەساتێن ژیانێ مێشکێ ته‌ پیر دکن

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی بەریتانی دەڵێ ئەو کارەساتانەی ژیان کە بەسەر کەسێک دێن، چوار ساڵ پیریی مێشکی پێشدەخەن و ئەگەری تووشبوونی بە ئەڵزهایمەر زیاددەکەن.

توێژەرەکان لە نموونەی ئەو کارەساتانە ئاماژەیان کردووە بە؛ دەرکران لە ماڵ، چەوسانەوە لەلایەن کەسی دەسەڵاتداری ماڵ، ناپاکی هاوژینی، ژیان لەگەڵ دایک و باوکی ئالوودەبوو بە ماددە هۆشبەرەکان و چەند سیناریۆیەکی هاوشێوە کە ژمارەیان 27 سیناریۆیە.

دوای لێکدانەوەی کاریگەرییەکان، پسپۆڕانی بەریتانی لە نێوەندی نیشتیمانیی توێژینەوە لە ئەڵزهایمەر گوتیان ئەزموونکردنی هەریەکێك لەو کارەساتانە چوار ساڵ مێشک پیردەکات، بۆ نموونە کەسەکە لە تەمەنی 66 ساڵیدا مێشکی وەکوو کەسێکی 70 ساڵان دەبێ.

توێژەرەکان گوتویانە ئەگەر کەسێک چەند جۆرێک کارەساتی گەورەی لە ژیانیدا بینیبێ، ئەوە بۆ هەر دانەیەکیان مێشکی چەند ساڵێک پیردەبێ و ئەوەش ئەگەری تووشبونی کەسەکە بە خەڵەفان زۆر زیاددەکات.

توێژەرەکان گوتوویانە دەبێ هەوڵی زیاتر بدرێ بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکانی نێو کۆمەڵگا و ناوچە پشتگوێخراوەکان، کە بەوە ناسراون بە چەندین کارەسات و ناسازیی ژیاندا تێپەڕدەبن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب ساناهى کێشا خۆ دابەزينە

Lalish Duhok

‌هۆكارێن وه‌ريانا پرچێ 

Lalish Duhok

ئەڤ ماسییە ب دراڤه‌كى خەیالی هاته‌ فرۆشتن 

Lalish Duhok