شبكة لالش الاعلامية

قاوێ د کوپێن سەفەری دا ڤه‌نه‌خۆن  

قاوێ د کوپێن سەفەری دا ڤه‌نه‌خۆن  

رووداو-هەولێر

نێوەندی کۆنترۆڵکردن و پێشگیرکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا دەڵێت کوپە فلینەکان و ستایرۆفۆم یەکێکە لە ئامرازە ئاسانەکان بۆ خواردنەوەی شلەمەنییەکان لەدەروەی ماڵدا، هەندێکیش لە شوینی کارەکانیاندا چا و قاوە بەو کوپانە دەخۆنەوە بەڵام ئەو کوپانە چەندین دەرهاویشتەی نەخوازراویان هەن لەسەر تەندروستی.

نێوەندە ئەمریکییەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات فلین یاخود ستایرۆفۆم ناوە بازرگانییەکەی ماددەیەکە بەناوی پۆلیسترین کە بۆ قاپ و کوپ و چەند شتێکی دیکەی تایبەت بە خواردن بەکاردێت.

ماددەی پۆلیسترین ماددەیەکی تووشکەری شیرپەنجەیە و چەندین کاریگەری نەخوازراوی دیکەی هەیە لەوانە هەستی ماندوویەتی زیاددەکات و تەرکیز کەمدەکاتەوە.
CDC دەڵێت لەلایەکی دیکەوە کوپە فلینەکان بەو ماددانە دادەنرێن کە هاورێی ژینگە نین و نزیکەی 500 ساڵیان دەوێت تاوەکو شیدەبنەوە و پرۆسەی دروستکردنیشی دەبێتە هۆی پیسبوونی هەوا .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل جادا 120مەتری يا هەولێر ئەڤ دیاردەیە هەیە

Lalish Duhok

كێشه‌یێن دناڤبه‌را هه‌ڤژینان دا ئه‌ڤ مفایه‌ هه‌نه‌

Lalish Duhok

دا کو بێھنەکا خۆش ژ پرچا تە بھێت

Lalish Duhok